كێ ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی عه‌بدولمه‌هدی؟
بیروڕا 01:33 PM - 2019-12-04.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئێستا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كێ ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و له سێ ساڵی داهاتوودا ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه‌ده‌بات كه زۆرترین ناكۆكی سیاسیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ره؟ كاندید بۆ ئه‌و پۆسته چۆن یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و كۆده‌نگی بۆ په‌یدا ده‌كرێت؟.
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ دواده‌كه‌وێت؟
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی یه‌كشه‌ممه تۆپه‌كه‌ی خسته مه‌یدانی سه‌رۆك كۆماره‌وه، ئێستا سه‌رۆك كۆمار ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پۆسته رابسپێرێت، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن پڕۆسه‌كه زیاتر له‌و ماوه‌یه ده‌خایه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند هۆكارێك هه‌ن:
یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، ده‌بێت كۆده‌نگیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عیراقی له‌سه‌ر بێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌بێت كۆده‌نگیی ته‌واوی لایه‌نه شیعه‌كانیشی له‌سه‌ر بێت.
دووه‌م: كاندیدی نوێی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت له كوتله‌ی هه‌ره زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت، ئێستا هاوپه‌یمانیی سائیرون كه به رای خۆی «خاوه‌ندارێتی له‌و زۆرینه‌یه» ده‌كات، خۆی بێبه‌ری كردووه له‌وه‌ی كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بێت. هاوكات هاوپه‌یمانیی نه‌سریش به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، خۆی له‌و پرسه بێبه‌ری كردووه، له‌و رووه‌وه مه‌یدانه‌كه بۆ هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌جێماوه، به‌ڵام فه‌تح نه زۆرینه‌یه و نه لایه‌ندارییه ده‌ره‌كییه‌كه‌ی هی ئه‌وه‌یه كه پێمان وابێت ده‌توانێت رۆڵی سه‌ره‌كی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌دا ببینێت.
سێیه‌م: ره‌هه‌نده ده‌ره‌كی و گرنگه‌كه‌ی ئه‌و پرسه‌یه كه هه‌میشه به یه‌كێك له هۆكاره كاریگه‌ره‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داده‌نرێت. ئه‌مریكا، ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی و تا ئاستێكی زۆریش توركیا، ئه‌و پرسه‌یان به‌لاوه گرنگه. به‌تایبه‌تیش واشنتۆن و تاران ده‌یانه‌وێت سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ئه‌گه‌ر له دۆسته پله یه‌كه‌كه‌شیان نه‌بێت، هیچ نه‌بێت كار نه‌كاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و مه‌ترسییان له‌سه‌ر دروست بكات.
خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن؟
چواره‌م و كۆتا خاڵ خۆپیشانده‌رانن كه ده‌توانن دووباره هه‌موو شتێك پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه و كۆتایی به‌و هه‌وڵانه بێنن كه باسمان كردن. عه‌بدولمه‌هدی له ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران و دواجاریش مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كاندا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، ئێستا ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ببێته سه‌رۆك وه‌زیران و شوێنگره‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خواسته‌یان ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و فراوانتریشی ده‌كه‌ن.
له هه‌ر لایه‌كه‌وه سه‌یری دۆخ و په‌یوه‌ندییه سیاسییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی عیراق ده‌كه‌یت، وێنه‌كه روونتر ده‌رده‌كه‌وێت كه پرسی یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عیراق هه‌ویرێكه و ئاو زۆر ده‌كێشێت!.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28