riklam

کڵکە کوڵێ

بابەتی گۆڕاو 01:19 PM - 2019-12-04
.

.

کڵکە کوڵێ
لەم وەزعە ناسک برژاوەی عیراق و عالەمدا و ھەروابێتەوە بۆ ئەوەی ھێندەی تر نەبین بە سینەما،ھەقە :
١-حکومەت لیژنەیەکی شارەزا پێک بھێنێت بۆ درێژکردنی پەتی درۆ
٢- فەرمانێک بۆ «بلە »دەرچێ کە «خلە »باری کرد ئەو جەنابی ناموبارەکی کەپر نەکات
٣- کۆلیجی دەرمانسازی لە واعەی چل شەودا مەڵحەمێک ئیختیراع بفەرموێ بۆ ڕێگرتن لە گەڕبوونی ئەو رێوییانەی کە لە کونی خۆیان ھەلدەگەرێنەوە
٤-ھەڵمەتێکی نیشتیمانی ڕێک بخرێت بۆ دابینکردنی کراس بۆ رێحانە بەسەرەکانی وڵات
٥-وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان شەخسییەن ئەرکی دروستکردنی بوارێک بگرێتە ئەستۆ بر مەبەستی جیاکردنەوەی قنگی رەش لە قنگی سپی
٦-بە بڕیاری دائیرەی بەیتەرە ئەو سەگە ناپاکە بتۆپێنرێ کە نانی «کونەماسی»ئەخوا کەچی بێ قیمەتە پاسی « جرتاوا» ئەکات
٧-قونسوڵخانەی ئەمریکا داوا لە قەلە سیاسییەکان بکات ئیتر بەیەکتری نەڵێن ڕوو ڕەش بێ
٨-لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەزووترین کات بۆمان ڕوون بکاتەوە ئەو کەرەی چوو بۆ بەغا چۆن بوو بە ئێستر
٩-ڕاھێنەرێکی ھندی ھاوردە بکەین مارانگازەکانمان فێر بکەن لەمەولا لە خشەی گوریس نەترسن
١٠-وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیپلۆماتکارێکی زمانلووس بنێرێ بۆ لای حکومەتی ناوەند رجایان لێ بکات کلکەکوڵێمان بدەنەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket