riklam

چواره‌مین فیستیڤاڵی مه‌قامبێژی كفری ئه‌نجامده‌درێت

ئەدەب وهونەر 06:21 PM - 2019-12-03
.

.

ئه‌مرِۆ (3ی كانوونی یه‌كه‌م) به‌ئاماده‌بوونی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوینه‌ری وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم و قائیمقامی قه‌زای كفری و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان چالاكییه‌كانی چوارمه‌ین فێستیڤاڵی مه‌قامبێژی كفری له‌هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی كفری ده‌ستیپێكرد. برِیاره‌ سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت.

 

له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، جه‌لال نوری قایمقامی قه‌زای كفری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵه‌كه‌ وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: پێش ده‌ستپێكی فیستڤاڵه‌كه‌ سه‌ری رێزی و نه‌وازش بۆ سێ شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كه‌ی ناحیه‌ی كۆكسی سه‌ر به‌ قه‌زای كفری داده‌نوێنین، به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كان و هاتنی میوان له‌ شاره‌كانی تر نه‌مانتوانی فیستڤاڵكه‌ دوا بخه‌ین.

 

راشیگه‌یاند " جێگه‌ی خۆشحاڵیمانه‌ جارێكیتر له‌ كفری به‌ده‌نگی ره‌سه‌ن و سۆز و ئاواز و مه‌قامی كوردی شاد ده‌بینه‌وه‌ و جارێكی تر خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ ھونه‌ر له‌ وه‌ھا فیستیڤاڵێكدا دوپاتده‌كه‌یه‌نه‌وه‌، كاتێك ده‌ڵێین كفری له‌پاڵ شۆرِش و مێژووی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی شاری ھونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریه‌، ھه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م ھه‌ر قسه‌یه‌ك نیه‌ له‌ خۆرِا بوترێت، به‌ڵكو شاره‌كه‌مان (شاری وه‌زیران)به‌ كردار ئه‌وه‌ی راستییه‌ی سه‌لماندووه‌".

 

دواتر، نوێنه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا، باسی له‌ گرنگی رۆڵی هونه‌ر چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ كرد و پشتیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كان دوپاتكرده‌وه‌.

 

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری گه‌رمیان ووتارێكی پێشكه‌شكرد رِایگه‌یاند: كفری مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ر و رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ و رۆچووه‌ به‌ كرۆكی هونه‌ری مه‌قاماتی ره‌سه‌ن، ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی فه‌خره‌ كه‌ شاری كفری له‌پاڵ سیفه‌تی شۆرششگێری و قاره‌مانێتی، لانكه‌ی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پوری كورده‌واری بووه‌.

 

ووتیشی، هونه‌ری مه‌قامات له‌ كفری ته‌نها له‌م شاره‌دا قه‌تیس نه‌بووه‌ به‌ڵكو ره‌نگدانه‌وه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاره‌ گه‌وره‌كانی تری عێراق و ناوچه‌كانی كوردستانیش هه‌بووه‌، لێره‌كانه‌ مه‌قام مێژوویه‌كی دور و درێژی هه‌یه‌، ئه‌م شاره‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ بره‌وی به‌ هونه‌ری مه‌قامبێژی داوه‌.

 

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك هه‌میشه‌ پاڵپشت و پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێكین بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی هونه‌ر و رۆشنبیری و وه‌رزش و بواره‌كانی تر له‌ شاره‌كه‌دا، له‌ پێناو به‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی مه‌قام و گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئه‌م هونه‌ره‌ گرنگه‌ش پێویسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ شاری كفری ناوه‌ندێكی فه‌رمی بۆ مه‌قامبێژان بكاته‌وه‌.

 

دواتر، به‌ به‌شداری چه‌ند تیپێكی هونه‌ری له‌ گه‌رمیان و كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌‌ ده‌ستپێكرد و برِیاره‌ بۆ سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت.

 

PUKmedia فۆتۆ: كاوه‌ جاسم 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket