riklam

میروه‌یس: كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت دۆخی ئه‌منی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:53 PM - 2019-12-03
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می هێزه‌ ئه‌منیه‌ عیراقیه‌كان و خه‌ریكبوونی زیاتری حكومه‌ت به‌ململانێی سیاسی و كێشه‌ی لابه‌لا دۆخی ئه‌منی دیاله‌و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر له‌مه‌ترسیدایه‌.

 

شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندوه‌: هۆكاری ئه‌و بۆ شاییه‌ ئه‌منیه‌ی له‌چه‌ند پارێزگایه‌كدا دروستبووه‌، به‌تایبه‌ت دیاله‌، ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی عیراق، و چه‌ند جارێك ئه‌م مه‌ترسیانه‌مان بۆ روونكردونه‌ته‌وه‌و  داوامان كردوه‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای راسته‌قینه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌ عیراقیه‌كان هه‌بێت،به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مبوونه‌.

 

وتیشی: حكومه‌تی عیراق به‌هۆی خه‌ریك بوونی به‌كێشه‌ی لابه‌لاو ململانێی سیاسیه‌وه‌، كه‌مته‌رخه‌م بوو به‌رامبه‌ر به‌داواكاری و هۆشداریه‌كانمان، چه‌ندین جار داوامان كرد ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌ دروست بكرێت و به‌شێكی پاراستنی دۆخی ئه‌منی  ئه‌و ناوچانه‌ بدرێته‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام نه‌یانتوانی وه‌ڵامێكی دروستیان هه‌بێت، بۆیه‌ دۆخه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌و له‌ئێستادا داعش چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌ته‌واوی سنوری پارێزگاكه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

 

ئاشكرایكرد: ئێستا دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌، پێشتر داعش ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی بكردایه‌ له‌ گوندێك ده‌یكرد، به‌ڵام ئێستا ته‌واوی پارێزگاكه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌چه‌ندین ناحیه‌ی و ناوچه‌ی سه‌ره‌كی په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ده‌ن، زیان به‌خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن.

 

میروه‌یس، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌، هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عیراقیه‌كان رێكبخرێنه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی پارێزگای دیاله‌ بگرێته‌ ده‌ست، وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ناوچه‌كانی تریش ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ زیاتر بكرێت، چونكه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ ته‌نها له‌سنوری دیاله‌ نیه‌، به‌ڵكو كه‌ركوك و سڵاحه‌دین و ئه‌نبارو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش ده‌گرێته‌وه‌.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket