riklam

هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن

ئابوری 05:07 PM - 2019-12-03
.

.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ كۆبوه‌وه‌‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش هیواداره‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ كراوه‌، وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی تایبه‌ت به‌پرسی بودجه‌ی 2020 كۆبووه‌‌وه‌و تیایدا سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌، ورده‌كاری ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان خسته‌ڕوو، كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ ئه‌نجامیانداوه‌.

وه‌فده‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌رئه‌نجامی كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2020، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی بودجه‌ی فیدراڵ به‌شدار بێت.

هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیواداره‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت‌و داواش له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان‌و فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات، له‌ قۆناغی داهاتوودا كه‌ پڕۆژه‌ی بودجه‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مان، هاوكار‌و پشتیوان بن له‌ چه‌سپاندن‌و پاراستنی ماف ‌و شایسته‌ داراییه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket