riklam

وێنه‌..كتێبی له‌و دیوسنووره‌كانی مه‌رگه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:09 PM - 2019-12-03
.

.

له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، سه‌عات 10:30 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3-12-2019 ساڵۆنی كوردستانی نوێ ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی" له‌و دیو سنووره‌كانی مه‌رگه‌وه‌، بیره‌وه‌رییه‌كانی زیندان"  بۆ مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داغی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ری دێرین ڕێكخست.

له‌و مه‌راسیمه‌دا تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ و زیندانی سیاسی مامۆستا مه‌حمود به‌تێروته‌سه‌لی تیشكی خسته‌ سه‌ر قۆناغه‌ سه‌خته‌كانی ژیان له‌ گرتووخانه‌كانی ئه‌منی سلێمانی و هه‌یئه‌ی ته‌حقیقی خاسه‌ی كه‌ركوك و ئه‌منی عاممه‌ی به‌غدا كرد و باسی له‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆڵه‌كانی كورد له‌ناو گرتووخانه‌كانی به‌عس كرد.

دواتر ئاماده‌بوان ڕا و بۆچوونی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو و له‌كۆتاییدا كتێبه‌كه‌ به‌ ئیمزای نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.

ناوی كتێب/ له‌ودیو سنووره‌كانی مه‌رگه‌وه‌

ناوی نووسه‌ر / مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داغی

بابه‌ت/ یاداشت

تیراژ/ 750 دانه‌

PUKmedia  وێنە/ حەمە عومەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket