riklam

كتێبی خه‌نده‌ی خه‌بات چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌

کتێب 12:53 PM - 2019-12-03
.

.

خه‌نده‌ی خه‌بات كۆمه‌ڵێك وته‌ی به‌تام و نه‌سته‌ق و ڕاستی ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كانه‌ كه‌ نووسه‌ر ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم كۆكردۆته‌وه‌.

نووسه‌ر له‌به‌رچاو ڕوونییه‌كدا مه‌به‌ستی خۆی له‌خسته‌ڕووی ئه‌و وته‌ و به‌سه‌رهاتانه‌ ده‌خاته‌ڕوو و ده‌نووسێت مه‌به‌ست له‌و وتانه‌ ته‌نها بۆ گێڕانه‌وه‌یه‌ وه‌ك سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی، چونكه‌ هه‌ڵقوڵای ناو گریان و ئاگردانی شۆڕش و ڕۆژانی سه‌خت و سه‌نگه‌ری خه‌باتن نه‌ك خوای نه‌خواسته‌ شكاندنی كه‌سێك بێت.

نووسه‌ر باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ ئامانج له‌و قسانه‌ ته‌نها بۆ خۆشی و خه‌نده‌ی گشتییه‌، چونكه‌ خه‌نده‌ دوژمن ده‌كاته‌ هاوڕێ و دۆست و ڕووی مرۆڤ ده‌گه‌شێنێته‌وه‌ و ئازاره‌كانی ده‌روونی ده‌سڕێته‌وه‌ و ته‌نها بۆ خۆشی و ئارامی ڕوحییه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نووسه‌ر و ڕووناكبیر فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌ی له‌م كتێبه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو به‌شێكن له‌ وێژه‌ی سه‌رزاره‌كی كه‌ ده‌ماوده‌م گواستراونه‌ته‌وه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری قۆناغێكی مێژوویی دیاریكراوه‌.

ئه‌و چیرۆكانه‌ وێژه‌ی سه‌رزاره‌كی گوزارشت له‌ كه‌لتوور و داب و نه‌ریته‌ دێرینه‌كان ده‌كات، ئه‌و چیرۆكانه‌ به‌شێكن له‌ مێژووی تۆمارنه‌كراوی گه‌له‌كه‌مان و چه‌ند زوو تۆمار بكرێن ئه‌وه‌نده‌ باشتر پارێزگاری له‌ ڕه‌سه‌نیی خۆیان ده‌كات.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌به‌شێكی پێشه‌كییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و چیرۆكانه‌ هی سه‌رده‌مێكی دیاریكراوه‌ كه‌ سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی له‌ نێوان 1976 بۆ 1991 ، كه‌ كۆكردنه‌وه‌كه‌ی كارێكی قورسه‌.

ناوی كتێب/ خه‌نده‌ی خه‌بات

ناوی نووسه‌ر/ ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم

بابه‌ت/ نوكته‌ و قسه‌ی خۆش

تایپ/ باوان محه‌مه‌د

نه‌خشه‌سازی/ هه‌رێم عوسمان

چاپ/ چاپخانه‌ی بینایی

تیراژ/ 1000 دانه‌

نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م

ساڵی چاپ/ 2019- سلێمانی

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket