riklam

چەند رینماییەك بۆكەشی تەماوی

هەمەرەنگ 10:41 AM - 2019-12-03
.

.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر چەند رینماییەكی بۆكەشی تەماوی بڵاوكردەوە و داواش لە شۆفێران دەكات كەلەكاتی شۆفێری كردندا ئەو رێنماییانە جێبەجێ بكەن، دەشڵێت مەترسیدارترین كەش بۆشوفیری تەمە كەدەبیتە هۆی كەمبوونەوەی بینینی ئاسۆیی و دەبیت لەكەشی تەماوی ئەم خاڵانە پەیڕەو بكرێن:

1-لیخۆڕین بەخیراییەك بكەن كەكەمتر بێت لەرۆژانی ئاسایی و كەمتر بێت لەو خیراییەی كەدیاریكراوە بەهێماكانی هاتووچۆ، چونكە ئەم خیراییە دیاریكراوە بۆكەشی ئاساییە نەوەك كەشی تەماوی.

2- لەكاتی رۆژیشدا گلۆپەكانی تەم وگلۆپە نزمەكان دابگیرسێنن چونكە لەشوفیری چەند گرنگە كە ببینیت ئەوەندەش گرنگە كەبینراو بیت.

3-لەهیچ كاتێك نابێت هەوڵبدرێت شوفێران لەشۆستەو وقەراغی رێگا نزیك بنەوە بەڵكو دەبیت لەناوەندی رێگایەكان برۆن بەتایبەتی لەڕێگاكانی دەرەوە چونكە، لەو حاڵەتانە دەرچوون بەبەردەوام لەڕێگە ئەگەری دەبێت.

4-نابێت هەوڵی تیپەڕاندن بدریِت بەتایبەتی لەریگا تاكسایدەكان چونكە ئوتومبیلی هاتووچ لەدیوەكەی تری شەقام لەم حاڵەتە بینراو نابیت وەئەگەری خۆپیاكیشان دروست دەبێت.

5-لەحاڵەتی تێكچوونی ئوتومبێل یان چاوەڕێكردن نابێت بەهیچ شێوەیەك ئوتومبیل لەسەر شەقام بمێنێتەوە بەڵكو، دەبێت ببرێتە دەرەوەی شەقام چونكە، مانەوەی لەسەر رێگە دەبێتە هۆی خۆپێداكیشان لەلایەن شوفێرانی ترەوە بەهۆی كەمی ئاستی بینین.

6-لەكاتی پێچكردنەوە و بەر لەپێچكردنەوە بەمەودایەكی باش دەبیت ئاماژەكان دابگیرسینرێن بۆئەوەی بینراو بێت لەلایەن شوفێرانی دواوە و توشی پیكدادان نەبنەوە لەگەڵتدا.

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket