riklam

حیزبی دادپەروەری و یەكسانیخوازی سەردانی كۆمیتەی دانیمارك دەكات

ی.ن.ک‌‌ 09:03 AM - 2019-12-03
.

.

وەفدێكی حیزبی دادپەروەری و یەكسانیخوازی گەلانی ئێران سەردانی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان كرد لە شاری ئارغوس.

رۆژی دووشەممە 12-2-2019،  وەفدێكی حیزبی دادپەروەری ویەكسانیخوازی گەلانی ئێران كە پێكاتبوو لە حەسەن یار حسێنی سەرۆكی حیزبەكە و هاوەڵەكانی سەردانی بارەگای كۆمیتەیان كرد و لەلایەن وەفدێكی  یەكێتییەوە پێشوازیان لێكرا كە پێكهاتبوون لە وشیار جەلال دەربەندی لێپسراوی كۆمیتە و  جافەر وەیسی ئەندامی كۆمیتەو دانا سعید كارگێڕی كەرتی رێكخستنی ئارغوس گوڵ موراد  نوێنەری رێكخستنە دێرینەكان لە شاری ئارغوس.

سەرەتای دانیشتنەكە لەلایەن حەسەن یار حسەینی  وە سوپاسی ئەو پێشوازیەی كرد كە لە لایەن كۆمیتەوە كرا و كورتە باسێكی دەربارەی مێژووی دروست بوونی حیزبەكەیان و ئامانجەكانی و كارو بەرنامەیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، داواشی كرد كە بۆ ئایندە بتوانن لەگەڵ حیزبەكانی تر وەك یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كاری هاوبەش ئەنجام بدەن لە چوارچێوەی كۆمیتەی هاوكاری حیزبە كوردستانییەكان لە دانیمارك.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا هەڤاڵانی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان  لە دانیمارك ئامادەییان دەربڕی بۆ هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی بە ئامانجی خزمەت كردنی زیاتری گەلەكەمان و كاركردن بۆ كۆكردنەوەی تەواوی حیزبە كوردستانییەكان لە سەر یەك مێز بۆ ئەوەی بتوانین هێز و تواناكانمان یەك خەین و یەك دەنگی زیاتر دروست بكەین بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی كە روودەدەن لە پارچەكانی كوردستان وپاڵپشت و پشتیوان بین بۆیان.

لە كۆتایی دیدارەكەدا سوپاسی وەفدی میوان كرا بۆ سەردانی كردنی كۆمیتەی رێكخستنی  یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك .

PUKmedia وشیار جەلال دەربەندی-دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket