riklam

چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی چەمچەماڵ دەستبەكارەكانی دەكات

ئەدەب وهونەر 08:31 PM - 2019-12-02
.

.

چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لەچەمچەماڵ  بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تێیدا شەش بەرهەمی شانۆیی بەشداریی پێبكرێت.

بەسەرپەرشتی بەڕِێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی/ بەڕیوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ، رۆژانی 18 بۆ 20ی 12-2019، چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لەچەمچەماڵ  بەڕێوەبچێت.

لەچوارچێوەی كارەكانیشیدا، لیژنەی باڵای چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لەچەمچەماڵ دوای بینین و هەڵسەنگاندنی ئەو بەرهەمە شانۆییانەی بەدەستیان گەیشتووە، 5 كەس لەهونەرمەندان و شارەزایانی بواری شانۆ، بە وردی هەڵسەنگاندنیان لەسەرجەم بوارەكانی شانۆدا بۆ بەرهەمەكان كردووە  و  بڕیاردرا بەرهەمی ئەم شوێنانە بەشداری فیستیڤاڵ بكەن:

1-چەمچەماڵ
2-كفری
3-دەربەندیخان
4-كەلار
5-پیرەمەگرون
6-خورماڵ
لەگەڵ دوو بەرهەمی قەزاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەكو میوان لەپەراوێزی فیستیڤاڵدا:-
-  سەقز
-  مەهاباد

PUKmedia تایبەت

111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket