riklam

كەشناسی ژمارەی بومەلەرزەكانی مانگی رابردوو ئاشكرادەكات

کوردستان 07:55 PM - 2019-12-02
.

.

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت مانگی رابردوو لەوێستگەكانیان 130 بومەلەرزە تۆماركراون و بەرزترینیان لەناوچەی ئەردەبیلی ئێران بووەو گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بووە بەقوڵایی 9.6 كیلۆمەتر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە،ئاماژەی بەژمارەی ئەو بومەلەرزانەداوە كە مانگی رابردوو رویانداوەو لەوێستگەكانی هەرێم تۆماركراون، دەڵێت: بەپێی ئەو داتایانەی كە لەتۆڕی وێستگەكانی بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بەدەستمان گەیشتوە، ژمارەی بومەلەرزەكانی تۆماركراو لەمانگی رابردوودا 130 بومەلەرزە بووەو بەرزترینیان رۆژی 7ی تشرینی دووەمی 2019 بووە لەناوچەی ئەردەبیلی ئێران بووەو گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بووە بەقوڵایی 9.6 كیلۆمەتر.

ئەوەشی رونكردوەتەوە: نزمترین بومەلەرزەش 1.5 پلەی رێختەر بووە لەناوچەكانی (دارەگورگان – پێنجوێن – سلێمانی) و (بانە – كوردستان – ئێران) كە رۆژی 9 و 11ی تشرینی دووەم رویانداوە بەقوڵایی 11 كیلۆمەترو 10.4 كیلۆمەتر.

كەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە كە زۆرترین بومەلەرزەی تۆماركراو لە رۆژی 8ی شترینی دووەم بووە كە 12 جار دووبارە بووەتەوە، راشیگەیاندوە: زۆرترین گوڕی بومەلەرزە كە تۆماركراون لەنێوان (1.5 بۆ 3.9) پلەی رێختە بووە.

PUKmedia 

 

6666.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket