riklam

ئەمریكا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی لەتوركیا

جیهان 07:26 PM - 2019-12-02
.

.

ئەمریكا هۆشداری دەدات لەئەگەری هێرشی تیرۆرستی لەتوركیاو هاووڵاتیانیشی لەو وڵاتە ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیانم بەدووربگرن لەسەردانیكردنی ئەو شوێنانەی فێستیڤاڵ و چالاكی تێدا دەكرێت.

ئەمڕۆ 2ی كانونی یەكەمی 2019، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە توركیا لە بەیاننامەیەكدا هۆشداریداوە لەئەگەری هێرشی تیرۆرستی و هاووڵاتیانی خۆی لەو وڵاتە ئاگاداركردوەتەوە، دەڵێت: لەكاتی بۆنەو جەژنەكاندا لەتوركیا رێوشوێنە ئەمنییەكان زیاتر دەكرێت ئەویش بەهۆكاری بوونی كردەوەی تیرۆرستی، بۆ رێگریش لەئەگەری روودانی هەر كردەوەی چاوەڕوانكراوی تیرۆرستی لەتوركیا كە شوێنە گەشتیارییەكان و ناوەندە بازرگانیەكان و فڕۆكەخانەكان و یانەكان و چێشتخانەو شوێنە پیرۆزەكان و ناوەندەكانی گواستنەوە دەكرێنە ئامانج كە كەسانی بیانی تێدایە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە كە پێویستە هاووڵاتیانی ئەمریكی ئاگاداری خۆیان بەدوور بگرن  لەسەردانیكردنی ئەو شوێنانەی فێستیڤاڵ و چالاكی پششوەكانی تێدا دەكرێت، هەروەها ئەو شوێنە پیرۆزانەشی كە خەڵكی زۆری تێدا كۆدەبێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket