جاك كه‌سێكی زیره‌ك و به‌هێزو به‌سۆز بوو، له‌سه‌ر ئه‌و پرنیسپانه ده‌ژیا كه خۆی بڕوای پێی هه‌بوو، له‌بری تۆڵه سه‌ندنه‌وه باوه‌ڕی به چاكسازی و گه‌ڕانه‌وه هه‌بوو. جاك یه‌كێك بوو له‌قوربانیانی هێرشه تیرۆرسته‌كه‌ی هه‌ینی رابردووی شاری له‌نده‌ن، خێزانه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه باسیان له جاك میریت كرد.
حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند: له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا 2 كه‌س كوژران و سێ كه‌سیش برینداربوون، تیرۆرسته‌كه ناوی عوسمان خان بوو دوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا.
له‌پاڵ كوژرانی جاك میریت (ته‌مه‌ن 25 ساڵ) هاوڕێیه‌كیشی به‌ناوی ساسیكا جونز (23 ساڵ) كوژرا، ساسیكا له‌په‌یمانگای تاوان له‌زانكۆی كامبریدج ده‌یخوێند.
قه‌ده‌ر وابوو كه هه‌ر دوو قوربانییه‌كه، خه‌ریكی رێكخستنی ئاهه‌نگێك بوون به‌یادی تێپه‌ڕ بوونی (5)ساڵ به‌سه‌ر (ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ سازدانه‌وه‌ی گیراوان).
تیرۆرست "عوسمان خان" له زینداندا خرابوه نێو به‌رنامه‌ی راهێنانه‌وه‌ی زیندانی كراوه‌كان، هه‌ردوو قوربانیه‌كه‌ش (میریت و جونز) له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كاریان ده‌كرد.
عوسمان خان ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به تۆمه‌تی تیرۆر زیندانی كرابوو، ساڵی رابردوو ئازاد كرابوو.
خێزانه‌كه‌ی جاك میریت رایانگه‌یاند: جاك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووه حكومه‌ت ئه‌م رووداوانه بكاته بیانوو، به‌وشێوه زۆر تونده‌ش سزای ئه‌و راگیراوو زیندانی كراوانه بدات.
ستیفن جی توب له BBC ده‌ڵێت: میریت له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژرا كه ئه‌و یارمه‌تی دابوو، پاداشته‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه دایه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌مه كاره‌ساته، به‌رامبه‌ر به‌و خێزانه به‌قووڵی نیگه‌رانم.
خێزانه‌كه‌ی ساسیكا جونزیش رایانگه‌یاند، ساسیكا كه‌سێكی قۆشمه بوو، دڵێكی باشی هه‌بوو، كاریگه‌ری ئه‌رێنیشی له‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌بوو.
خێزانه‌كه‌ی جۆنز ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن، جۆنز هه‌ستێكی جوان و دڵخۆشكه‌ری هه‌بوو، كه‌سێكی به‌خشنده بوو، به‌شێوه‌یه‌ك بوو شته جوانه‌كانی له‌خه‌ڵكدا ده‌بینی.
PUKmedia ئاژانسه‌كان