riklam

لەهەولێر باندێكی بازرگانی بەماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێن

کوردستان 06:40 PM - 2019-12-02
.

.

لەهەولێر باندێكی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر دەستگیركران و لەكاتی دەستگیركردنیششیاندا چەند چەقۆیەك و 11 مۆبایل و بڕێك پارەیان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئاماژەی بەوەداوە كە پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگاداركرانەوە بەبوونی بازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەر، راشیگەیاند: پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە كردەوەو توانی ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

لەوبارەیەوە (موقەدەم كاروان مامەند میرانی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر رایگەیاندوە: ئاگاداركراینەوە بەبوونی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر، ئێمەش دۆسیەی لێكۆڵینەوەمان بۆ ئەم روداوە كردەوەو توانیمان باندێك كە لە چوار تۆمەتبار پێكهاتبوون دەستگیربكەین.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: تۆمەتبارەكان ناویان (د.ر.م)، تەمەن 20 ساڵان (ر.ر.م.) تەمەن 28 ساڵان، (گ.ر.ع.) تەمەن 19 ساڵان و (هـ.ا.ا.) تەمەن 38 ساڵان، تۆمەتبارانیش دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كە هەڵسابوون بە بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ، هێرۆوین).

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی راگەیاندوە:لەكاتی دەستگیركردنیشیان تەواوی ئامرازەكانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو چەند چەقۆیەك و 11 مۆبایل و بڕێك پارەیان لابووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە رێكخراوەو رەوانەی بەردەم دادوەر كراوەو بڕیاریداوە بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە 14ی ماددەی هۆشبەر.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket