رزگار عه‌لی: به‌هۆی كاته‌وه پێده‌چێت ته‌نها چه‌ند رۆژێك له‌واده‌ی دیاری كراوی خۆی دوا بكه‌وێت
ئه‌مڕۆ2-12-2019، هه‌ڤاڵانی سكرتارییه‌ت و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی و ده‌ستخۆشی له به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانسی كۆمیته و مه‌كته‌به‌كان و كاره‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنیان كرد.
سه‌ره‌تا رزگار عه‌لی تیشكی خسته‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به گشتی كه پایه‌كی گرنگی پرۆسه‌ی دیموكراسیه و پێویسته یه‌كێتی به‌پێی به‌رنامه و ئه‌جێندای نوێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بكات.
له‌باره‌ی كاره‌كانیان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م وتی: قۆناغی یه‌كه‌م كۆنفرانسی كۆمیته‌كان و دواتریش مه‌كته‌به‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافی و دیموكراسی زۆر به‌سه‌ركه‌وتوی به‌رێوه‌چوو، وتیشی: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی كه دامانڕشتوه كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له كاتی بڕیارلێدراودا ئه‌نجام ده‌درێت كه پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س ده‌نگده‌ر و 1438 كه‌سیش كاندیده و هه‌موو رێكاره‌كانمان گرتوه‌ته به‌ر كه پرۆسه‌كه به‌و په‌ری شه‌فافییه‌ته‌وه به‌رێوه‌بچێت.
له‌باره‌ی هه‌ندێك هه‌واڵ و هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كاریی و ده‌نگۆوه وتی: به‌ستن و نه‌به‌ستنی كۆنگره كۆتایی هاتوه و ئه‌نجامدانی كۆنگره حه‌تمیه و هیچ ته‌فسیرێك هه‌ڵناگرێ، به‌ڵام به‌هۆی كاته‌وه پێده‌چێت ته‌نها چه‌ند رۆژێك له‌واده‌ی دیاری كراوی خۆی دوا بكه‌وێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌ندام و كادیرانی یه‌كێتی دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه به كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌وه ده‌چینه ساڵی نوێوه.
پاشان زوبێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی له پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانسی كۆمیته‌كان و مه‌كته‌به‌كان و رێكاره‌كان بۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به گرنگ وه‌سفكرد كه‌به‌وپه‌ڕی په‌رۆشیه‌وه كارده‌كه‌ن و ئاوات و ئامانجی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی یه‌كێتی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌هێننه‌دی و وتیشی: هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م هاتوونه‌ته به‌رهه‌م كه به گیانێكی هه‌ڤاڵانه و پشتبه‌ستوو به په‌یره‌وی ناوخۆ كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌یكه‌ل و فۆرمی به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی گۆرانكاری تێدا ده‌كرێت كه‌له‌گه‌ڵ داوا و خواستی ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیدا بێت و وه‌ڵامی دۆخه‌كه بداته‌وه.
راشیگه‌یاند: هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌ڵوێستی خه‌مخۆران و دڵسۆزانی یه‌كێتیه و پشتبه‌ستوو به جه‌ماوه‌ر و كادیران و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و زیندانیانی سیاسیی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و رێكحستنه دێرینه‌كان و هه‌موو ده‌زگا و ئۆرگانه‌كان پێداگری و دڵنیایی ده‌ده‌ین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دوابه‌دوای كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌نجامده‌ده‌ین.
دواتر هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وێرای ده‌ربرینی راو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر باشتر به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێزانینی خۆیان بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانی لێپرسراو و كادیرانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك دووپاتكرده‌وه .
PUKmediaراگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی