ئه‌ڵمانیا له هه‌وڵی دامه‌زراندنی سیستمێكی نوێدایه بۆ مافی په‌نابه‌ری
جیهان 06:06 PM - 2019-12-02.
دوای ناردنه‌وه‌یان هه‌زاران كه‌س ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌ڵمانیاو داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایان به‌جێهێشتوه یان نێردراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌لێوه‌ی هاتوون هه‌زاران په‌نابه‌ر جارێكی‌تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌ڵمانیاو دوباره داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وای له وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كرد بڵێ ڕێكه‌وتننامه‌ی دبلن شكستی هێناوه‌و داواش ده‌كات ئه‌وروپا چاكسازی له‌سیستمی كۆچ و كۆچبه‌ریدا بكات.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی"ڤیلت ی هه‌فتانه"هه‌زاران كۆچبه‌ر كه‌داوای مافی په‌نابه‌ریان كردبوو له‌ئه‌ڵمانیاو داواكانیان ڕه‌تكرابوه‌وه یان ڕه‌وانه كرابونه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه‌لێوه‌ی هاتوون واته وڵاتی دووه‌م دوای وڵاته‌كه‌ی خۆیان یان ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌ڵمانیایان به‌جێهێشتبوو جارێكی‌تر ڕوده‌كه‌نه‌وه ئه‌ڵمانیاو داوای مافی په‌نابه‌ری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی به‌پێی داتاكانی حكومه‌ت له‌ڕۆژی 30تشرینی یه‌كه‌می2019 ی ئه‌مساڵه‌وه 4 هه‌زارو نۆسه‌دو شانزه كه‌س جارێكی‌تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیاو داوای مافی په‌نابه‌ریان پێشكه‌ش كردۆته‌وه ئه‌مانه به‌شێكیان له 2012 وه ڕه‌وانه كراونه‌ته‌وه‌و بۆجاری سێهه‌م داوای مافی په‌نابه‌ریانكردۆته‌وه. نزیكه‌ی هه‌زارو بیست و سێ كه‌سی تریش بۆ جاری چواره‌م داوایان پێشكه‌ش كردۆته‌وه‌و 294 كه‌سی تریش بۆپێنجه‌مین جار یان زیاتر.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوسینگه‌ی فیدراڵی په‌نابه‌ران له‌نێوان ساڵانی 2010 و 2018 ملیۆنێك و حه‌فتاو هه‌شت كه‌س داوای مافی په‌نابه‌ریانكردوه. له‌تازه‌ترین هه‌نگاویشدا هۆرست زیهۆفه‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا داوایكردووه له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێداچونه‌وه به‌سیستمی په‌نابه‌ریدا بكرێت و ڕێوشوێنی تازه‌ی بۆ دابنرێت به‌تایبه‌تی له پشكنینی به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت و بۆ ئه‌وانه‌ی كه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وروپا.
داواشیكردووه سیستم و رێكه‌وتنی دبلن هه‌ڵوه‌شینرێته‌وه و سیستمێكی نوێ دابنرێت و لایه‌نه پسپۆڕیه‌كانی ڕه‌چاوبكرێت و رێگه له كۆچی نایاسایی بگیرێ.
به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی دبلن كه ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپا كاری پێده‌كات یه‌كه‌مین وڵات كه په‌نابه‌ر دوای وڵاته‌كه‌ی خۆی پێی تێده‌خات به‌رپرسه له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌ره بگیرێته‌به‌ر .
ڕاپۆرته‌كه‌ی ڤیلت ئوم زۆنتاگ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌وڵدایه بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی نوێی په‌نابه‌ری .
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هه‌نگاوی نوێی پشكنین بۆ ئه‌و داواكارییانه ده‌كات له‌سنووری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێشیوایه له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپایه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ئاژانسی په‌نابه‌ری ئه‌ركه‌كانی به‌پێی هه‌لومه‌رجی نوێ ڕاپه‌رێنێ به‌و پێیه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری بۆ په‌نابه‌ری پێشكه‌ش ده‌كات هه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌وه بڕیار ئه‌درێ بێته ناو ئه‌ڵمانیا یان یه‌كێتی ئه‌وروپاوه یان ڕه‌وانه ده‌كرێته‌وه‌و داواكه‌ی ڕه‌تده‌كرێته‌وه.. واته هه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌وه چاره‌نووسی ئه‌و داواكارییانه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه به وه‌رگرتن یان ڕه‌وانه كردنه‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27