riklam

توركیا.. ئه‌پلیكه‌یشنێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌زیندانیكردنی سه‌دان هاووڵاتی ده‌كات

جیهان 05:44 PM - 2019-12-02
.

.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ زانیاری هه‌زاره‌ها كه‌سیان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ ئه‌پلیكه‌شنێكی ئه‌له‌كترۆنیان به‌كارهێناوه‌، هه‌ردوابه‌دوای ئه‌و راگه‌یاندنه‌، شه‌پۆلێكی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردن له‌توركیا ده‌ستیپێكرد.

سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندوه‌، توركیا ناسنامه‌ی 25 هه‌زار كه‌سیان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری ئه‌پلیكه‌یشنی (Bylock)ن، توركیا ئه‌وانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌لایه‌نگری جووڵانه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ر به‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.

ئه‌پله‌یكه‌یشنی (bylock) وه‌ك شێوازێكی نامه‌گۆڕینه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، نامه‌گۆڕینه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و جفره‌كراوه‌، توركیا ده‌ڵێت لایه‌نگرانی سه‌ر به‌جووڵانه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ به‌كارده‌هێنن.

سۆیلۆ راشیگه‌یاندوه‌، نوسینگه‌كانی دادوه‌ری گشیتمان له‌سه‌ر ناوی سه‌دان كه‌س ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ داموده‌زگاكانی میری كار ده‌كه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket