riklam

ته‌ئكید له‌پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاكسازی له‌ عیراق كرایه‌وه‌

عیراق 05:32 PM - 2019-12-02
.

.

سه‌رۆك كۆمار به‌جیا پێشوازیكرد له‌ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ھه‌ردوو باڵیۆزی ڕوسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عیراق.

د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ 2-12-2019، له‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا به‌جیا پێشوازیكرد له‌ جینین ھینیس بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا و مارتن ھوس باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عیراق.

له‌ میانی دیداره‌كاندا باس له‌ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ر قه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ھێنانه‌ دی چاكسازی له‌ عیراقدا كرا، ھاوكات به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان تاوتوێی كران، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كان بكات.

 له‌ كۆتایی دیداره‌كاندا تاوتوێی دوا پێشھاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیھان كرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket