riklam

گابرێل: داوا له‌ روسیاو ئه‌مریكا ده‌كه‌ین زامنی راگرتنی شه‌ڕ بكه‌ن

کوردستان 05:00 PM - 2019-12-02
.

.

كینۆ گابرێڵ وته‌بێژی ره‌سمی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات داوا له‌ ئه‌مریكا و روسیا ده‌كات گرنتی راگرتنی گشتگیری شه‌ڕ له‌باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا  بكه‌ن و رێگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌رده‌م خه‌ڵكی سڤیلدا بكه‌نه‌وه‌.

گابرێڵ له‌پێگه‌ی ره‌سمی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆتاییان به‌ رێوشوێنه‌كانی بڵاوپێكردنی هێزه‌كانیان له‌ناوچه‌كانی (حه‌سه‌كه‌، قامیشلۆ، دیریك، دێرزور) هێناوه‌، له‌پێناو راوه‌دوونانی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش و پته‌وكردن و سه‌قامگیربوونی هێمنی و ئاسایش، پاراستنی هاووڵاتیان له‌هێرشه‌ تیرۆرسته‌كان، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له‌كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز له‌و ناوچانه‌دا كاری هاوبه‌شیان به‌رده‌وام پێده‌ده‌ن.

گابرێل وتوشیه‌تی: له‌پێناو سه‌قامگیری ناوچه‌كانی باكورو باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، پێویسته‌ هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و روسیا هه‌وڵی ته‌واو خۆیان بده‌ن له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی زه‌مانه‌تی راگرتنی شه‌ڕو كاریش بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (M4) له‌به‌رده‌م گه‌شت و هاتووچۆی هاووڵاتیاندا بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسی هاوار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket