وه‌زیری خوێندنی باڵا: جه‌خت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی مرۆڤ‌سازی ده‌كه‌ینه‌وه
کوردستان 04:44 PM - 2019-12-02.
وه‌زیری خوێندنی باڵا: له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕێژه‌ی له (52%)ی خوێندكاران و له (35%)ی مامۆستایان له خانمانن
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: گرنگه له سیستمی په‌روه‌رده‌یماندا جه‌خت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی مرۆڤ‌سازی بكه‌ین، به‌و مانایه‌ی به هاو پره‌نسیپه‌كانی مرۆڤ بون و مرۆڤایه‌تی بكه‌ینه چه‌قی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ییمان، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌نجام.
ئه‌م وتانه‌ی د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ 2-12-2019، له‌هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس له میانی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا هات له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی كه به‌به‌شداری نوێنه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له‌مافی ژنان له په‌رله‌مان و ڕاوێژكار و به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ركانی جێنده‌رناسی له‌زانكۆكانی كوردستان، به‌ناونیشانی خوێندنی جێنده‌ر له زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌پاڵ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به به‌شداری كردنی له‌م سیمیناره كه‌تایبه‌ت بو به پرۆگرامی خوێندنی بابه‌تی جێنده‌ر له زانكۆكانی كوردستان، سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد‌و وتی: پرسی جێنده‌ر یه‌كێكه له پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، كه به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌و كلتوره‌كه‌شی به‌ده‌ر نین له تێڕوانینی هه‌ڵه‌و لێكدانه‌وه‌ی نا زانستی و ته‌نانه‌ت زۆر جاریش به كه‌م بینین و كه‌مكردنه‌وه له توانا‌و لێهاتویه‌كانی خانمان، بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: ئێمه ده‌بێت له ڕوی ئابوری و په‌روه‌رده‌یی و كلتورییه‌وه زه‌مینه‌ی به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ی خانما ن بره‌خسێنین .
د.ئارام محه‌مه‌د قادر وتیشی: وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌مماندا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت لێژنه‌ی تایبه‌تمان بۆ پرسی یه‌كسانی جێنده‌ری پێكهێناوه، هه‌روه‌ها له‌هه‌مو زانكۆكانی كوردستان سێنته‌ری جێنده‌ناسیمان دامه‌زراندوه، ڕونیشی كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده پرسی خوێندنی بابه‌تی جێنده‌ر له زانكۆكانی كوردستان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و پڕبایه‌خه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌مان له پێش چاو بێت كه به‌هاو نۆرم و بنه‌ماكانی یه‌كسانی جێنده‌ر ده‌بێت به‌وردی له ته‌واوی سیستمی په‌روه‌رده‌ی و پێداگۆجی هه‌رێمه‌كه‌ماندا ڕه‌نگبداته‌وه. وتیشی: كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ی پۆزه‌تیڤ هه‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆڵ و ئاماده‌یی خانمان له كه‌رتی خوێندنی باڵا، بۆ نمونه كچان ڕێژه‌ی (52%)ی خوێندكارانی قۆناخی به‌كالۆریۆس پێكده‌هێنن، له نێو مامۆستایانیشدا ڕێژه‌ی خانمان (35%)ه. و له نێو سه‌ركرده ئه‌كادیمیه‌كانیشدا ژنان ڕێژه‌ی (8%) یان هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه له‌نجه دزه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له‌مافی ژنان له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی خوێنده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ پرسی جێنده‌ر و كار‌و هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كرد‌و گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌ی ڕونكرده‌وه كه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی مافی ژنان به‌ركارن و وتی: هه‌وڵ بۆ هه‌مواركردنی هه‌ندێ یاساش هه‌ن هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی مافی ژنان له‌كۆمه‌لگه‌ی كوردی، له‌نجه دزه‌یی دڵخۆشی خۆشی به‌خوێندنی بابه‌تی جێنده‌ر له‌زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای خواست له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی بنه‌ڕه‌تیش بابه‌تی جێنده‌ر بخوێندرێت.
لیژنه‌ی جێنده‌ر له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا توێژینه‌وه‌ی زانستی چه‌پكه گوڵی یه‌كسانی جێنده‌ریان پێشكه‌ش به هه‌ریه‌ك له وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و نوێنه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێنده‌ر له‌دیوانی وه‌زاره‌ت كرد.
له‌میانی پێشكه‌شكردنی سیمینارێكیشدا د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری خوێندنی باڵا و جێنده‌ری، ئاماژه‌ی به گرنگی خوێندنی جێنده‌ر له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا كرد‌و چه‌مكی جێنده‌ری له‌ڕووی بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرده‌وه.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25