riklam

توركیا: كڕینی ئێس 400 ناتۆ به‌هێز ده‌كات

جیهان 03:30 PM - 2019-12-02
.

.

ئه‌ندامێكی ئیداره‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند: كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی S-400 ناتۆ به‌هێزده‌كات .

ئاژانسه‌كانسی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 2-12-2019، بڵاویانكرده‌وه‌ ئیسماعیل سافی ئه‌ندامی ئیداره‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ توركیا سیستمی به‌رگری موشه‌كی S-400-ی هه‌بێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا توانای به‌رگری رێكخراوی ناتۆ كه‌مناكاته‌وه‌ به‌ڵكو به‌هێزتری ده‌كات.
راشیگه‌یاندووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان له‌به‌رخاتری ناتۆ ئه‌و سیستمه‌ ناكڕن، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ ته‌نها ئامانجی كڕینی ئه‌و سیستمه‌ بۆ به‌هێزكردنی توانای به‌رگری ئاسمانی توركیایه‌.

رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره‌ بۆ فرۆشتنی سیستمی به‌رگری موشه‌كی S-400 - ی روسی به‌توركیا، حكومه‌تی واشنتۆنی توڕه‌كردوه‌ و له‌ماوه‌ی رابردوشدا به‌هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا، ئه‌مریكا چه‌ندین جار داوای له‌ئه‌نكه‌ره‌ كردوه‌ كۆتایی به‌گرێبه‌سته‌كه‌ی بهێنێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket