riklam

کارەبای 24 سەعاتی بەم شوێنانە دەدرێت

کوردستان 03:21 PM - 2019-12-02
.

.

وەزارەتی کارەبای هەرێم پێدانی کارەبای 24 سەعاتی بە چەند دامودەزگایەکی حکومی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە: کە جگە لەم دامودەزگایانەی ناویان هاتوە بۆ هەموو شوێنێکی گشتی و تایبەت کارەبا بەشێوەیەکی یەکسان دابەشدەکرێت.

ئەم بڕیارەش بۆ ئەوەیە هیچ شوێنێک کارەبای بەردەوامی پێنەدرێت جگە لەو شێنانەی پێویستە کارەبای بەردەوامیان هەبێت و حکومەت خۆی دەستنیشانی کردوون، بۆ ئەوەی جیاوازی دروست نەبێت.

ئەو دامودەزگایانەی دیاریکراون بۆ ئەوەی کارەبای ٢٤ سەعاتییان هەبێت بریتین لە (نەخۆشخانە حکومییەکان، پرۆژەکانی ئاو، فرۆکەخانەکان، بانکی ناوەندی هەرێم، فەرمانگەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی، گرتوخانەکان، کۆمەڵگاکانی خاڵەسنورییەکان).


PUKmedia تایبەت

٥.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket