riklam

سائیرون: به‌شداری له‌دیاریكردنی شوێنگره‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ناكه‌ین

عیراق 03:09 PM - 2019-12-02
.

.

به‌در ئه‌لزیادی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه‌، هاوپه‌یمانی سائیرون وه‌ك گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سیاسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ خاوه‌نی 55 كورسییه‌، ده‌ستبه‌رداری مافی خۆیان بوون بۆ كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.

 ئه‌لزیادی راشیگه‌یاند: ئه‌و مافه‌یان داوه‌ته‌ ده‌ست گه‌ل كه‌ كه‌سێك دیاری بكه‌ن و دواتر هاوپه‌یمانی سائیرون هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات و به‌پێی رێكار و مه‌رجه‌كان په‌سه‌ندی ده‌كات یاخود ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هاوپه‌یمانی سائیرون له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌تیكرده‌وه‌، به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق بكات به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی و رایگه‌یاند: ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مافی گه‌لی عیراق و تایبه‌ته‌ به‌خۆپیشانده‌ران، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ئاماده‌بوونی 241 په‌رله‌مانتار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی په‌سه‌ندكرد.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket