riklam

سلێمانی..دوو تۆمەتباری ساختەكردنی مۆرو پێناس دەستگیردەكرێن

کوردستان 02:40 PM - 2019-12-02
.

.

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە هەستاون بەساختەكردنی مۆری كوشتارگەكان و دروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساختە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوو‌ە، ئاماژەی بەوەداوە: لەسەر سكاڵای لیژنەكانی قائیمقامیەت مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستاوە بەساختەكردنی مۆری كوشتارگەكانی سلێمانی و لە فرۆشگاكەی خۆیدا بەكاری هێناوە بۆ ئەو ئاژەڵانەی كە خۆی سەری بڕیون و خستویەتیە بازاڕەوە .

رونیشیكردوەتەوە:لەئێستادا تۆمەتبار (گ.ح.ن) بەفەرمانی دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر مۆری ساختەو سێ‌ لاكی ئاژەڵدا .

هەروەها پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەدەستگیركردنی تۆمەتبارێكی تر كردوە كە پێناسی باری شارستانی ساختەكردوە، دەڵێت: دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكی بەڕەگەز عەرەب كە هەڵدەستێت بەدروستكردنی پێناسی باری شارستانی ساختە بۆ ئەو كەسانەی كە لە خواروی عیراقەوە روو دەكەنە شارەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای چاودێریكردنێكی ورد توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پێناسێكی بەتاڵ و مۆری فسفۆڕی .

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە: لەئێستادا تۆمەتبار (غ.ع.ع) لەدایكبوی 1991 بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 302 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket