به‌رازیل گه‌شه‌یه‌كی هێواش و گه‌نده‌ڵییه‌كی هه‌راش
بیروڕا 02:12 PM - 2019-12-02.
شه‌ش ده‌یه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی به‌رازیل له ئابی ساڵی 2016دا ده‌نگ بدات له‌سه‌ر لابردنی (دیلما روسیف) له‌پۆستی سه‌رۆكی وڵات، یه‌كێكی تر له‌سه‌ركرده كاریگه‌رو به‌هێزه‌كانی تری ئه‌و وڵاته به‌هۆی تێوه‌گلان له‌چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵییه‌وه له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ئه‌ویش (جیتۆلیۆ فارگاس) بوو، كه تۆمه‌تباركرابوو به‌چه‌ندین گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی، دوای ئه‌وه‌ی له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یدا له24ی ئابی 1954 شكستی هێنا له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و ئابوری وڵاته‌كه‌ی و له‌لایه‌ن ژه‌نه‌راڵه‌كانی سوپاوه داوایان لێ‌كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، له‌نیوه‌شه‌وێكی دره‌نگدا و به‌ده‌مانچه‌یه‌ك له‌ژوری نووستنه‌كه‌ی خۆیدا، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا، به‌ڵام ئیتر له‌و كاته‌وه تائێستا(گه‌نده‌ڵی) بۆته په‌تایه‌كی كوشنده‌و به‌شێكی زۆری كایه‌و بواره‌كانی ژیان و فه‌رمانڕه‌وایی له‌و وڵاته گرتۆته‌وه‌و هه‌ر ساڵه به‌جۆرێك ژماره‌یه‌ك بڕیاربه‌ده‌ستی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌پۆسته‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه‌و سزا ده‌درێن.
به‌رازیل یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هێزه‌كان له‌كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور،یه‌كێكیشه له‌گه‌وره‌ترین وڵاتانه‌كانی جیهان له‌ڕووی پانتایی و رووبه‌ره‌وه كه ده‌گاته نزیكه‌ی 805 ملیۆن كیلۆمه‌تری چوارگۆشه، ئه‌و رووبه‌ره نزیك ده‌بێته‌وه له‌نیوه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور، به‌رازیل خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌یه له‌سامانی نه‌وتی خاو‌دا كه ده‌گاته نزیكه‌ی 12.6 ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاو و نزیكه‌ی 365 ملیار مه‌تر چوارگۆشه له‌گازی سروشتی، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا به‌رازیل ببێته یه‌كێك له‌وڵاته پێشه‌نگه‌كان له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان، له‌ڕووی ئاست و قه‌باره‌ی ژماره‌ی دانیشتووانیشه‌وه، به‌رازیل به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 196 ملیۆن كه‌س،له‌ئێستادا به‌رازیل یه‌كێكه له‌وڵاته گه‌وره‌و به‌هێزه‌كانی دونیا، ئه‌وه‌ش دوای تێپه‌ڕاندنی دوو ده‌یه و قۆناغێكی گه‌وره له‌قه‌یرانی دارایی و هه‌ژاری و هه‌ڵئاوسان و قه‌رزداری، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی به‌رازیل له‌وڵاتێكی هه‌ژاره‌وه بۆ وڵاتێكی به‌هێزی خاوه‌ن ئابورییه‌كی گه‌شه‌كردوو، ئێستاش به‌رازیل یه‌كێكه له‌و 10 وڵاته‌ی جیهان كه‌خاوه‌نی ئابورییه‌كی به‌هێزو داهاتێكی به‌هێزی تاك و داهاتی ناوخۆییه، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش.
به‌ته‌واوه‌تی بنه‌بڕی بكات
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و ریشه‌یی به‌ره‌نگاری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی بنه‌بڕی بكات، ئه‌مه‌ش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و خواسته‌وه هه‌یه كه‌لای زۆرینه‌ی به‌رازیلییه‌كان بوونی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و پێكه‌وه‌نانی سامانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، هه‌روه‌ها به‌دیوێكی تریشدا تائێستا بنه‌ماكانی چاكسازی و گه‌شه‌پێدانی ئابوری له‌به‌رازیل نه‌چه‌سپیون، ئه‌گه‌رچی (لولا دیسلڤا)ی سه‌رۆكی پێشووتری به‌رازیل، توانی تائاستێكی باش چاكسازی له‌سێكته‌ره‌كانی ئابوری و دارایی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و بازرگانی وڵاته‌كه‌یدا بكات و ئاماژه‌كانی گه‌شه‌پێدان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه تۆمار بكه‌ن، و به‌رازیل له‌وڵاتێكی قه‌رزداره‌وه بكاته وڵاتێكی قه‌رزده‌ر و خاوه‌ن پیشه‌سازی و ئابوری به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ره‌نگه به‌شێكی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی به‌رازیل و به‌رازیلییه‌كانی گرتۆته‌وه، (راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ) په‌یوه‌ندی به هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی وڵاته‌كه‌یانه‌وه هه‌بێت، چونكه ئه‌مریكای لاتین، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌رو كاری بازرگانی نایاسایی و بازرگانیكردن به‌مرۆڤ و داهێنان له‌گه‌نده‌ڵیدا.
خراپ به‌كارهێنانی بودجه‌ی گشتی
دیلما روسیف) كه یه‌كه‌م ژن بوو بووبێته سه‌رۆكی به‌رازیل، دوایین سه‌ركرده‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌یه كه‌بینه‌ری داڕمانی ده‌ستكه‌وت و فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كه‌ی بێت، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئاشكرابوونی سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر كه‌به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كۆی كردونه‌ته‌وه، به‌شێكیش له‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی كراوه بریتییه له‌خراپ به‌كارهێنانی بودجه‌ی گشتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه گه‌وره‌و به‌رده‌وامانه‌ی له بودجه‌ی گشتی به‌رازیلدا دروست بووه، هه‌روه‌ك هۆكارێكیش بوو بۆ چه‌ق به‌ستوویی ئابوری و بازرگانی به‌رازیل، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌به‌درێژایی سه‌ده‌یه‌ك ئه‌و وڵاته شتی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌مه جگه له ئاشكرابوونی دیارنه‌مانی ملیۆنه‌ها دۆلار و ساغكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی خراپ له‌به‌رازیل و گه‌نده‌ڵییه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی (پترۆ براس)كه (روسیف) پێش ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی وڵات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و كۆمپانیایه بوو.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توڕه‌یی میللی و به‌رده‌وامبوونی چه‌قبه‌ستوویی ئابورییدا، له‌ئێستادا دیموكراسییه‌تی به‌رازیل گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی سیستمی فه‌رمانڕه‌وای مه‌ده‌نییه له‌و وڵاته و ده‌شێت ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتا‌ر و تاكڕه‌ویانه، ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكه‌كانی به‌رازیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردن و دژایه‌تیكردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵام له‌دواجاردا خۆشیان بوون به‌به‌شێك له‌و سیستمه گه‌نده‌ڵه‌ی ژیانی ده‌یان ملیۆن كه‌سی له‌و وڵاته له‌ناوبردووه.
به‌ئاشكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌ناونیشانه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سزادان، به‌ڵام سزایه‌كی ئاسان نه‌ك سزای توند تاببێته په‌ند بۆكه‌سانی تریش، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش زۆرێك له‌و كه‌س و گروپ و رێكخراوانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا كاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات كردووه له‌كیشوه‌ره لاتینییه‌كه‌ی جیهان، به‌ئاشكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆرێك له‌كاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوانی دامه‌زراوه‌كانی پۆلیس و دادگا، كه‌سانی نزیكن له‌سه‌ركرده‌ه‌ی بانده‌كانی مافیا‌و گه‌نده‌ڵی، یان بۆخۆشیان به‌شێكن له‌بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپ پیاده‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و یاساوه پێیان دراوه.
ئه‌گه‌ر به‌تایبه‌ت قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بكه‌ین له‌به‌رازیل، ئه‌وا گه‌نده‌ڵی دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌و ئه‌م حكومه‌ت ده‌یداته ده‌ست ئه‌و حكومه‌تی دوای خۆی، گه‌نده‌ڵی چه‌ندین به‌رگی بۆ دووراوه‌و له‌لایه‌ن سیاسییه‌كان و یاسادانه‌ران و لێپرسراوانی ئیدارییه‌وه، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن و ئیتر شتێك نیه به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، به‌هۆی ئه‌و ژینگه سیاسییه‌ی له‌به‌رازیل هه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆری پارتی سیاسی مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه‌و له‌په‌رله‌مانیشدا نوێنه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كانیان كه‌سانی لاوازن و توانای ئه‌وه‌یان نیه به‌توندی رووبه‌روی ئه‌و كه‌سانه ببنه‌وه كه بوونه‌ته ره‌مزی گه‌نده‌ڵی، به‌تایبه‌تی له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت یان ده‌ركردنی یاساكاندا، له‌لایه‌ن كه‌سانی بڕیاربه‌ده‌ست و لێپرسراوانی حكومییه‌وه به‌رتیلیان پێده‌درێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن و پرۆژه یاسا‌و بڕیاره‌كانیان پێ ده‌ڕوێنن و رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و بدرێنه دادگا‌و رای گشتییان لێ ئاگادار بكرێته‌وه، بێگومان ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر و زۆرتری په‌تای گه‌نده‌ڵی له‌كایه‌كانی ژیانی گشتی و سیاسی‌دا له‌به‌رازیل.
به‌پێی راپۆرتی هه‌ندێك له‌دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌ریان خستووه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ئاماژه مه‌ترسیدارانه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌به‌رازیل، به‌ڵام هێشتا (به‌رازیل) له‌رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌كه‌وێته دوای (ئه‌رژه‌نتین و مه‌كسیك)ه‌وه‌و له‌زۆر روه‌وه له‌و دوو وڵاته باشتر‌و دامه‌زراوه‌یی تر‌و شه‌فاف تره.
دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی به‌رازیل، كه درێژه‌پێده‌ری سیستمه‌كۆنه‌كه‌ی ده‌یان ساڵ پێش ئێستان، هه‌میشه كاریان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ و كاریگه‌ری دادگا‌و دادوه‌رو داواكاری گشتی كردووه و وه‌ك به‌شێك له‌نه‌یارو دوژمنی ناراسته‌وخۆو هه‌میشه‌یی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وێنایان كردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و دۆسیه‌یانه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانه كه‌له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵ و ئیختیلاس و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دادگا‌و داواكاری گشتییه‌وه بۆیان كراوه‌ته‌وه یان له‌سه‌ریان جوڵێنراوه.
هه‌رچه‌نده به‌پێی هه‌موو ئاماژو ئامار‌و راپۆته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت، گه‌نده‌ڵی په‌تای كوشنده‌ی به‌رازیل و به‌رازیلییه‌كانه، به‌ڵام زۆرێك له‌سیاسییه‌كانی به‌رازیل ده‌ڵێن پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و چه‌قبه‌ستووی ئابوری به‌رێژه‌ی 10%، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ و زیادبوونی ئیختیلاس و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و فراوانبوونی بازنه‌كانی بازرگانی ره‌ش و بانده‌كانی بازرگانیكردنی نایاسایی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا وڵاته هاوسێكانی به‌رازیل له‌زۆر حاڵه‌تدا ده‌بنه زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوو له‌بار بۆ داڵده‌دانی هه‌ندێك له‌و گروپ و باندانه‌ی له‌حكومه‌ت یاخی ده‌بن و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵ و بازرگانیكردنی ره‌ش تۆمه‌تباركراون.
ئیراده‌یه‌كی جددی و راسته‌قینه
له‌ئێستادا رایه‌كی گشتی و خواستێكی جه‌ماوه‌ری فراوان سه‌ری هه‌ڵداوه بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردن و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی له‌نێو هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كایه‌كانی ژیاندا له‌به‌رازیل، ئه‌م خواسته جه‌ماوه‌رییه چه‌ند ملیۆنییه‌ش، توانیویه‌تی پشتیوانییه‌كی باشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ندێك له‌كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌كان و دامه‌زراوه یاساییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه تاچه‌نده ئیراده‌یه‌كی جددی و راسته‌قینه له‌پشت ئه‌و خواست و پشتیوانییه بوونی هه‌یه‌و ئامانجی راسته‌قینه نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه نه‌ك دورخستنه‌وه‌ی تۆمه‌ت و گومانی گه‌نده‌ڵی له‌خۆیان.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت،كاریگه‌ری و چاكسازییه‌كانی (دیسیلڤیا) له‌سه‌ر به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی به‌رازیل بوونی ماوه، بۆیه ده‌كرێت له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و سیاسه‌ت و ته‌كنیكانه ببوژێنرێنه‌وه‌و كاریان له‌سه‌ر بكرێت، تا ستراتیژێكی گونجاوترو شیاوتر بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌كۆی كایه‌كانی ژیانی به‌رازیل و به‌رازیلییه‌كاندا ده‌سڕدرێته‌وه.
هه‌ڵگورد جه‌لال
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28