riklam

عه‌بادی: خۆم بۆ هیچ پۆستێك كاندید ناكه‌م

عیراق 08:55 PM - 2019-12-01
.

.

دوابه‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر دیاری كردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق ڕاگه‌یاند و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ خۆی كاندید ناكاته‌وه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ سورم له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌م و چاكسازییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، پێشتریش به‌رگریم له‌ گه‌ل و نیشتمان كردووه‌ له‌ پێگه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانیه‌وه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا راشیگه‌یاندووه‌، داوای پۆست ناكه‌م له‌كاتێكدا ساڵی ڕابردوو هه‌مووو پۆسته‌كانم ڕه‌تكرده‌وه‌.

عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، نابمه‌ لایه‌ن له‌ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له‌م قۆناغه‌داو داواكارم ئه‌و كه‌سه‌ی كاندید ده‌كرێت، كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌ست بهێنێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket