riklam

نوێنەری یونامی رەوشی عیراق بۆ ئەنجومەنی ئاسایش روندەکاتەوە

عیراق 07:17 PM - 2019-12-01
.

.

نوێنه‌ری تایبەتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق لە دانیشتنێک سەبارەت بە رەوشی عیراق دۆخی ناوچەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان روندەکاتەوە.

لەراگەیەندراوێکی یونامیدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە ئاماژەی پێکراوە کە رۆژی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ سەعات ٦ی ئێوارە ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عیراق ئەنجام دەدات.

ئەوەشخراوەتەروو، کەلەو دانیشتنەدا  جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبەتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، وتەیەک پێشکەش بە ئه‌ندامان دەکات سەبارەت بە بارودۆخی عیراق.

خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت کورتەیەک دەربارەی ‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عیراق و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) دەخاتەڕوو.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket