riklam

وه‌فدی هه‌رێم دووباره‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

ئابوری 11:04 AM - 2019-12-01
.

.

بڕیاره‌ نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1-12-2019 وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت و بودجه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فده‌كه‌ی پێشووی هه‌رێمی كوردستان دووباره‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت و بودجه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گفتوگۆكان له‌باره‌ی پرسی نه‌وت و بودجه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ر به‌غدا و هه‌رێم رێكبكه‌ون، بودجه‌ له‌ په‌رله‌مان توشی گرفت نابێت و تێده‌په‌ڕێنرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket