گۆڕی 230 ژنی كوژراو له‌هه‌ولێر و سلێمانی جیا ده‌كرێنه‌وه
ریپۆرتاژ 08:35 PM - 2019-11-30.
به‌شێك له گۆڕستانی كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر و گردی سه‌یوان له‌سلێمانی، گۆڕی بێ ناسنامه‌ن، ته‌نیا ژماره‌یه‌كی به بۆیاغی سوور یان ڕه‌ش له‌سه‌ر نووسراوه و هه‌ندێكیشیان ته‌نیا ناوی یه‌كه‌می خۆی له‌سه‌ره به‌بێ ناوی باوك و ورده‌كاری، گۆڕی ئه‌و مردوانه هه‌ڵنه‌به‌ستراون و له ڕۆژانی هه‌ینیشدا هیچ كه‌سێك نایه‌ته سه‌ر گۆڕیان، كۆدی سه‌ر گۆڕه‌كانیشیان ته‌نیا له‌شاره‌وانیی شاره‌كانیان ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی ئامارێك زیاتر له 230 گۆڕی له‌و جۆره له هه‌رێمدا هه‌ن كه زیاتر له 100 گۆڕیان له گۆڕستانی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێره و 130ی دیكه‌شیان له گۆڕستانی سه‌یوانی سلێمانییه و له‌سه‌ر كێله به‌ردینه‌كانیان ژماره و ناوی ژن یان كچێكی له‌سه‌ره كه به تۆمه‌تی شه‌ره‌ف و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراون.
سه‌رده‌شت ڕه‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانیی سلێمانی وتی: ״گۆڕستانه‌كه گۆڕی ئه‌وانه له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌كوژرێن و كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاماده نین بینێژن، یان ئه‌وانه‌ن كه باری ده‌رونییان ته‌واو نه‌بووه، یاخود غه‌ریب و بێخاوه‌نن.״
״دوای ته‌واوبوونی ماوه یاساییه‌كه به فه‌رمانی دادوه‌ر ته‌رمه‌كان به ڕێكاری یاسایی و ئایینی ده‌نێژین و هیچ كه‌س جگه له ئێمه گۆڕه‌كان ناناسێته‌وه، چونكه هیچ ناوێكی له‌سه‌ر نییه ته‌نها كۆدێكیان له‌سه‌ره كه لای ئێمه پارێزراوه״، سه‌رده‌شت ڕه‌فیق وای وت.
لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئه‌ندامێتیی پۆلیس، ته‌ندروستی، شاره‌وانی، ئه‌ركی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و قوربانییانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن و له شوێنی بێناسنامه‌كان ده‌نێژرێت.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وتی: ״ته‌رمی نه‌ناسراو ڕاسته‌وخۆ ته‌سلیمی پزیشكی داده‌وری ده‌كه‌ین و له‌وێ ٤٠ ڕۆژ له ساردكه‌ره‌وه داده‌نرێن، ئه‌گه‌ر كه‌سوكاری نه‌بوو، لیژنه‌یه‌ك له پۆلیس و شاره‌وانی و ته‌ندروستی پێك ده‌هێنین و له گۆڕستانی بێ ناسنامه‌كان به پێی نه‌ریتی ئایینی ئیسلام ده‌ینێژین״، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وای وت.
به پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژیی دژی ژنان كه به ״ئاژانس״ دراوه، له 8مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 26 حاڵه‌تی كوشتنی ژنان له هه‌رێم تۆمار كراوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ساڵی ڕابردوو 49 ژن كوژراون، له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردووش‌دا نزیكه‌ی 500 ژن كوژراون. سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی به‌خاكسپاردنی قوربانیی نه‌ناسراو وتی: ״ئه‌و گۆڕستانانه له‌ژێر چاودێریی شاره‌وانیدایه و هه‌ركاتێك كه‌سوكاری ژنه كوژراوێك بێن و داوای ته‌رمه‌كانیان بكه‌ن، ده‌توانن به ئاگاداری شاره‌وانی ده‌ری بهێننه‌وه و له شوێنێكی دیكه به خاكی پسپێرنه‌وه.״
ڕه‌نگه چالاكوانان و ڕێكخراوه‌كانی مافی ژنان تاكه توێژ بن كه ئه‌م گۆڕستانانه‌یان له یاد بێت، چونكه ئه‌وان د‌رك به مه‌ترسیی زۆری حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ژنان ده‌كه‌ن و ساڵانه‌ش له ڕۆژی 8ی مارسدا سه‌ردانی ئه‌و گۆڕستانه ده‌كه‌ن.
هانا شوان، چالاكوانێكی مافی ژنانه و ئاگاداری ورده‌كاریی كه‌یسی ئه‌و ژنانه‌یه كه به تۆمه‌تی شه‌ره‌ف ده‌كوژرێن و له‌و گۆڕستانه بێ ناسنامه‌یه به خاك ده‌سپێردرێن و بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری عه‌شایه‌رییه، به‌شێكی زۆری ئه‌و ژنانه ته‌نها له‌سه‌ر گومان كوژراون، 90٪ی ئه‌و ژنانه‌ش له لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیان به بیانووی پاككردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فه‌وه (غسل عار) ده‌كوژرێن.״
״زۆربه‌ی كات بكوژه‌كان هه‌ڵدێن و نادرێن به دادگا، یاخود له لایه‌ن به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدار و كه‌سایه‌تییه عه‌شایه‌رییه‌كانه‌وه دادڵده ده‌درێن و ده‌بێت حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و تاوانانه بكات و له كاتی نه‌بوونی كه‌سی سكاڵاكار كه‌یسه‌كه دانه‌خرێت״، هانا وای وت.
گۆڕستانێكی دیكه‌ش له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه، كه نزیكه‌ی 100 گۆڕی بێكه‌س له خۆ ده‌گرێت، كه كێلی گۆڕه‌كان تێكچوون و زۆربه‌یان كۆده‌كانیشی سڕدراوه‌ته‌وه كه ژن و منداڵ و پیاویشیان تێدایه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ن كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراون.
فه‌رمان خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاریی ژینگه‌پارێزی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر وتی: ״ئه‌و گۆڕستانه نزیكه‌ی 100 گۆڕی بێكه‌س له خۆ ده‌گرێت، گۆڕه‌كان ژن و منداڵ و پیاویشیان تێدایه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ن كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراون״.
ڕه‌مزییه محه‌مه‌د، پارێزه‌ری تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی تووندوتیژیی دژی ژنان رایگه‌یاند: ״تاكو ساڵی 2015 ئه‌و كه‌سانه‌ی به بیانووی شه‌ره‌ف ژنیان ده‌كوشت به پێی مادده‌ی 409 دادگایی ده‌كران، كه سزاكه‌ی له 3 ساڵ زیندانیی تێپه‌ڕ نه‌ده‌كرد، بۆیه له ساڵی 2015 په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و مادده‌یه‌ی هه‌موار كرده‌وه بۆ مادده‌ی 406 گۆڕدرا كه سزاكه‌ی له 15 ساڵ تاكو زیندانیی هه‌میشه‌ییه.״
״هه‌ندێك جار له‌و كه‌یسانه‌دا سوڵحی عه‌شایه‌ری ده‌كرێت، یاخود له لایه‌ن ئه‌ندامێكی دیكه‌ی خێزانه‌كه ته‌نازول له كه‌یسه‌كه ده‌كرێت، ڕاسته هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه له لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تا ڕاده‌یه‌كی باش ڕێژه‌ی كوشتنی ژنانی كه‌م كردووه، به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێكردنی یاساكه وه‌ك پێویست نییه״، ڕه‌مزییه محه‌مه‌د وا ده‌ڵێت.
PUKmedia / ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22