كاریگه‌ری خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ر بازاڕی خانووبه‌ره‌و ئۆتۆمبێل
ئابوری 06:21 PM - 2019-11-30.
خۆپیشاندانه‌كان كه پێش دوو مانگ له ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق ده‌ستیپێكرد، ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕی هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر بازاڕی خانووبه‌ره‌و ئۆتۆمبێل، كاریگه‌رییه‌كه بۆته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌ی بازاڕ.
پسپۆرانی بواری خانووبه‌ره جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه رێژه‌ی كڕین و فرۆشتن به‌راورد به دوو مانگی پێش ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان له 50% دابه‌زیوه، له‌بواری بازرگانی ئۆتۆمبێل رێژه‌كه گه‌یشتوه‌ته له 70%.
زانا مه‌حمود خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئه‌لمه‌لیك بۆ خانووبه‌ره رایگه‌یاندوه: له‌وه‌ته‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان دروست بووه راسته‌وخۆ كاری كردۆته سه‌ر بازاڕی خانووبه‌ره له‌هه‌رێمی كوردستان، زۆربه‌ی كڕیاره‌كانمان هاووڵاتی عه‌ره‌ب بوون، به‌ڵام ئێستا بازاڕی كڕین وه‌ستاوه، چونكه ترس هه‌یه خۆپیشاندانه‌كان په‌ره‌پسێنن و به‌رده‌وامیش بێت، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌غداو هه‌ولێر نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی سیاسی و ئابوری، داخوازی له‌سه‌ر خانوو و زه‌وی و شوقه له 50% دابه‌زیوه.
زانا مه‌حمود ده‌شڵێت: ئێستا ته‌نها هاووڵاتیانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانن كه خواستی كڕینی خانوو یان شوقه‌یان هه‌یه، خواستی زه‌ویش هه‌یه به‌مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون.
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د خاوه‌نی كۆمپانیای موهه‌نه‌د بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل ئاماژه به‌وه ده‌كات: له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆته بازاڕێكی گه‌وره‌ی بازرگانی هه‌مه‌جۆری ئۆتۆمبێل، بازاڕه‌كه جێی ره‌زامه‌ندی و خۆشحاڵی هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب بووه، شه‌ماڵ ده‌شڵێت: خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بازاڕ دروست كردوه، زیانی گه‌وره‌شی به بازرگانی ئۆتۆمبێل گه‌یاندوه.
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاندوه: په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هاووڵاتییان دروستكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داهاتووش نادیاره، شه‌ماڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات: كه ته‌نگه‌شه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی روو ده‌كاته وڵات، هه‌موو شتێك ده‌وه‌ستێت، ژیان نامێنێت، كه قه‌یران دروست ده‌بێت سه‌رمایه ده‌ترسێت، له‌م كاتانه‌دا بزاوتی بازرگانی ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی پچووكن، هاوشانی به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه‌كان، نرخیش داده‌به‌زێت.
به‌پێی خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان، داخوازی كڕینی ئۆتۆمبێل له 80% دابه‌زیوه، رێژه‌كه‌ش له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئه‌و پێشانگایانه‌ی كه ئۆتۆمبێلی دیار‌و گرانبه‌ها ده‌فرۆشن نرخی ئۆتۆمبێله‌كانیان تا دوو هه‌زار دۆلار زیاتر دابه‌زاندوه، ئۆتۆمبێله‌كانی تر نرخیان تا 500-800 دۆلار دابه‌زاندوه، دابه‌زاندنی نرخه‌كان زیانی گه‌وره به‌بازاڕ ده‌گه‌یه‌نێت.
حوسام به‌رزنجی شاره‌زا له‌ئابوری و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئابوری كوردستان (كیدو) رایگه‌یاند: هه‌رچی قه‌یرانێكی سیاسی یان ئابووری دروست ببێت بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێم دروست ده‌كات، چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عیراق، سه‌رمایه‌و بانكه‌كان و ئاڵوگۆڕ كۆڵه‌كه‌ی بنچینه‌یی هه‌موو بازرگانییه‌كه، له‌نێویاندا بازاڕی خانووبه‌ره‌و ئۆتۆمبێل، بارودۆخه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به بار‌و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، راسته‌وخۆش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ئابوری خه‌ڵك دروست ده‌كات، كاتێكیش دۆخه‌كه باش بێت و سه‌قامیگری و ئارامی بێته ئاراوه، ره‌وڕه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات و گه‌شه ده‌كات.
ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی عیراق كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی هه‌رێم و تێكڕای كایه ئابووریه‌كانی دروستكردوه، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ئێمه رێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كه گه‌یشتووه‌ته له 50%، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاڵۆزتربێت رێژه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات، رێژه‌كه به‌راورد به هه‌لومه‌رجی پێش خۆپیشاندانه‌كان زۆر گه‌وره‌یه.
حوسام به‌رزنجی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له عیراق به‌رپا بووه، بۆته هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئابوری و سیاسی، به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی خستۆته دۆخێكی شلۆق و ته‌نگه‌تاویه‌وه، سیستمه سیاسییه‌كه‌ش له سه‌نگی مه‌حه‌كدایه.
PUKmedia عدنان الجاف/ السلیمانیه
و: عومه‌ر ره‌شید
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19