یه‌كێتیی و كۆنگره...
ی.ن.ک 02:37 PM - 2019-11-30.
دووڕیانێكی چاره‌نووس ساز
د. له‌تیف ره‌شید
له‌به‌ر رۆشنانیی كۆنفرانسی كۆمیته‌ومه‌ڵبه‌ند ومه‌كته‌بان "ی ن ك" به‌پێویستم زانی چه‌ند سه‌رنج وتێبینێك بخه‌مه‌ڕوو.
یه‌كێتیی له‌چه‌ند ساڵی رابردوو وبه‌تایبه‌تی دوای نه‌خۆش كه‌وتن ودوور كه‌وتنه‌وی سه‌رۆك مام جلال له‌گۆڕه‌پانی سیاسی به‌بارودۆخێكی زۆر هه‌ستیار ودژوار وناله‌باردا تێئه‌په‌ڕی، ورووبه‌رووی چه‌ندین كێشه‌ی قوڵ ببوه‌وه كه‌زۆربه‌یان ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و وبه‌رژه‌ه‌ندی خۆازانه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسی‌دا بوو، كه‌به‌داخه‌وه نه‌یان توانی له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌بن و پارێزگاری له‌و ئه‌مانه‌ته بكه‌ن كه مام جلال وشه‌هیدان وجه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی وگه‌لی كورد پێی سپاردبوون.
تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌یه‌كێتیی له‌حیزبی یه‌كه‌مه‌وه ببێته حیزبی سێه‌م وجێگا وجاماوه‌ری خۆی له‌ده‌ست بدات، ونه‌توانێت پارێزگاری له ڕۆڵ وشوێنی خۆی بكات، وبه‌رنامه‌و ستراتیجی روون ونادیار بن، له‌ئاست زۆرێك له‌پرس و رووداوه گَرنگه‌كانی كوردستان وعیراق وناوچه‌كه.
كه‌به‌دڵنیایه‌وه زۆریك له‌كێشه‌و وقه‌یرانه دژواره‌كانی كه‌رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان ببوه‌وه وله‌پێش هه‌مووشیانه‌وه تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، وكه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه هه‌ڵپه‌سیراوه‌كان، دارایی وئابووری هاوڵاتیان وخه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی وئه‌ندامانی یه‌كێتیی به‌تایبه‌تی زۆربه‌یان به‌ستراوه‌ته‌وه وئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاواز بوونی یه‌كێتیه‌وه.
هه‌ربویه نه‌ك ته‌نها كوردستان بگره عیراق وناوچه‌كه‌ش پێویستی به‌پاراستنی هاوسه‌نگی هێزه له‌هه‌رێمی كوردستان، كه به‌هێزبونی یه‌كێتیی ودروست كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماو به‌رنامه‌ی نوێ هاوچه‌رخ وگۆڕین وهێنانه‌پێشه‌وه‌ی كادیر وسه‌ركردایه‌تی لێهاتووی نوێ، به‌شێكه له‌پاراستنی ئه‌و هاوسه‌نگییه،كه ئه‌بێت كۆنگره‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی به‌دیی هێنانی ئه‌و گۆڕانكاریانه بێت.
ئه‌وه‌ی كه‌تائێستا به‌دی ده‌كرێت له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته ومه‌ڵبه‌ند ومه‌كته‌بان، به‌رده‌وام بوونی به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی ئێستا له‌به‌كارهێنانی به‌رپرسیاریه‌تی ونفوز وئیمتیازاتی حیزبه بۆمانه‌وه‌و پاراستنی پۆست وبه‌رژه‌وه‌ندیه داراییه‌كانیان، بێ گوێدانه یه‌كێتیی وجه‌ماوه‌ركه‌ی وبه‌ژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان.
هه‌ربۆیه كونگره ده‌بێت زامنی ده‌ربرێنی دیید وبۆچوون وڕای جیاواز كادیر‌و ئه‌ندامه‌كان بیت، وبه‌شیوه‌یێكی دیموكراسیانه ده‌ست بخاته سه‌ر هه‌ڵه‌و كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كان، وبه‌ئازادانه و بیێ فشار وكڕین وفرۆشتنی ده‌نگ، سه‌ركردایه‌تیێكی نوی هه‌ڵبژێرێت، كه‌به به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی نوێ ته‌عبیر له‌خواست وئاره‌زووی وداواكاریه ره‌واكانی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان بكات.
ئه‌وانه‌ی كه ئێستا لاف‌و وگه‌زافی په‌یره‌و كردنی وپابه‌ند بوون وجێبه‌جێكردنی ڕێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال لیێ ده‌ده‌ن، وخۆیان به میراتگری تاڵه‌بانی ده‌زانن، هه‌ندێكیان له هیچكام له كۆبوونه‌وه‌و ودانشتی وچالاكی سیاسی مام جه‌لال ئاماده نه‌بوون، وئاشكرایه كه‌ئه‌وانه نه‌شاره‌زای میژوی دروست بوونی یه‌كێتیین ونه‌له‌كه‌سایه‌تی وفكر وریبازی مام تێگه‌یشتوون، كه‌به‌شێوه‌یێكی براگماتی یه‌كێتیی به‌هێز ده‌كرد بۆخزمه‌تی جه‌ماوه‌ر وگه‌لی كوردستان.
وهه‌ندێكی تریشیان له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتنی مام وپێش كۆچی دوایی بیێ شه‌رمانه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنان وپركردنه‌وه‌ی جێگه‌كه‌یان ده‌دا، وزور جاریش هیرش كردنه سه‌ر یه‌كێتیی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستگه‌وتی سیاسی دژ به‌یه‌كێتیی به‌كار ده‌هێنا، وئێستاش به‌ڕووقایمیه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی پۆستی باڵا وسه‌ره‌كی له‌ناو یه‌كێتیی ده‌ده‌ن.
هه‌رله‌و رَوشه‌وه ده‌بێت ئه‌ندام وبه‌شداربوانی كونگره به‌وپه‌ڕی ووریایه‌وه ده‌نگ بده‌ن، وچاك بزانن كه یه‌كێك له‌پره‌نسیپ ورێبازه گرنگه‌كانی مام جلال، خۆی له‌دوورخستنه‌وه‌ی حیزب وئورگانه‌كانی یه‌كێتیی له بنه‌ماڵه وبه‌ره‌وبنه‌ماڵه‌بردن وناوچه‌گه‌ری بوو.
هه‌رله‌وپێناوه‌شدا كۆنگره ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی جدی بكات له‌هه‌ڵوێست وكردار وسیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی پێشوی یه‌كێتیی، ولێپرسینه‌وه‌ی جدی له‌مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی بكات، كه‌بێگۆمان لێپرسیاریه‌تی شكست هێنانی سیاسه‌تی یه‌كێتیی وله‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن، وبه‌تایبه‌تی له‌دوای دوور كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جلال.
هه‌روه‌ها كونگره پێویسته سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی یه‌كێتی شه‌فاف و ڕوون بكات، و بیان سپێرێت به ده‌ستێكی ئه‌مین، وخه‌رجیه‌كانیش به‌پێی ڕێنمایی و یاسا‌و وئیستحقاق دیاری بكرێت، وبه‌كار نه‌هێنرێت بۆ كرێنی وه‌لائات وده‌مكوت كردنی ڕای جیاوزا، وته‌خشان وپه‌خشان ودامه‌زراندی ناشه‌رعی.
وله‌ئه‌ركه گرنگه‌كانی كۆنگره ده‌بێت گێڕانه‌وی یه‌كێتیی بیت بۆحیزبی موئه‌سه‌ساتی دوور له بنه‌ماڵه‌یی و بازرگانانی سیاسی، دوور له باڵباڵێن و ته‌كه‌تولاتی و ده‌سته و چه‌ند گروپێكی قۆرغكار، كه‌پله وپۆست و ئیمتیازاته‌كانی حیزب و حكومه‌ت بۆ خۆیان وبنه‌ماڵه وخزم و كه‌سوكار و ته‌كه‌توله‌كانیان ته‌رخان بكه‌ن، به‌ومه‌رجه‌ی كه‌به‌رپرسیاریه‌تی له‌ناو یه‌كێتیدا به‌هه‌ڵبژاردن وبۆ كاتی نادیار نه‌بێت.
بۆیه ئه‌م كۆنگره‌یه چه‌ند گرنگه له‌هامان كاتدا ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ترسیداره، بۆیه ده‌بێت كادیر وئه‌ندامانی كه‌سانی بوێر و چاونه‌ترس ولێهاتووبن، چونكه ته‌نها كۆنگره نابێته فریادڕه‌سی یه‌كێتیی، وبه‌كون فه‌یه‌كوونێك هه‌موو كێشه وجیاوازیه‌كان چارسه‌ر بكات، وه‌ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو، ئه‌وا ئه‌وه‌ی كه ماویشه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین و به‌ره‌و بچوكبوونه‌وه‌ی زیاتر و لێكترازان وچاره‌نووسی نادیار ده‌ڕۆین.
د. له‌تیف ره‌شید
30/11/2019
سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25