riklam

ئای مەنێ مەنێ

بابەتی گۆڕاو 01:09 PM - 2019-11-30
.

.

ئای مەنێ مەنێ

ئای مەنێ مەنێ،گوڵاڵەم بەنێ
داومیانەتە دەست چەند گۆڕ ھەڵکەنێ
کە ماڵ کارەبا و نەوتی تیا نەبوو
چیمە لە خوتبە و لە چەنە چەنێ؟
گەورەی گوزەر و قەرار بەدەستە
ئەوەش حاڵمانە خوا لێمان سەنێ
عیبرەت وەرناگرین لە ھیچ مەئساتێ
نە باشماخ بیر ما نە سەیرانبەنێ
پاشاگەردانی و بخۆبخۆیە
ڕەخنەی لێ دەگری ئەو پێ دەکەنێ
لە ئیجتیماعا خەو ئەیباتەوە
مەجبور ھەڤاڵێک سووک تێوەی ژەنێ
وەک قەمەرەکەی ئەوسای کاک فاتیح
ئەبێ ھەموو کەس پاڵی پێوە نێ
قیسمێکیش ھەیە ڤیاگراخۆرە
ئەیەوێ میللەت عموم دایکەنێ
کاکێک ئەناسم سۆشیاڵ لیبراڵە
بێشکەی کۆمپانیا جوان رادەژەنێ
نە مەبدەء ماوه نه وەفا و ئەخلاق
پەیڕەو با بۆ خۆی گۆڕ ھەڵتەکێنێ
ئەوا ھاتە خوار قافڵەی ھێلکە و دووگ
قەرارە پارەی باشمان بۆ بێنێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket