riklam

عەبدولمەهدی لەنێوان گەلپەسند و مەرجەعپەسەند

بیروڕا 12:10 PM - 2019-11-30
.

.

لەسەر وتاری نوێنەری مەرجەعێكی ئاینیی لەعیراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بریاریدا بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكات بۆ بریاردان لەسەر چارەنووسی حكومەتەكەی بە هێشتنەوەی یاخود گرتنەبەری هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ دروستكردنی حكومەتێكی نوێ، بۆچوون و ئەگەری دووەم كە پێكهێنانی حكومەتی نوێیە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەلالەتێكە وا سیناریۆی بۆ دارێژراوە كە گوایە لابردنی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بۆ ڕازییكردنی جەماوەری تورەی خۆپیشاندانەكانە، هەروەك رێگەچارەیەكیشە بۆ دەربازكردنی عیراق لە هەموو ئەگەرە مەترسیدارەكان هەر لە كودەتای سەربازییەوە بگرە تا دەگاتە سەرهەڵدانی شەری نێوخۆ لە شارەكانی ناوەراست و باشووردا، فەحوای ئەو داواكارییەی كە لە وتاری رۆژی هەینی خرایە روو، داواكاریی راستەوخۆ و زمنیی نەبوو وەك هاندانی پەرلەمان بۆ لەكارلابردنی عەبدولمەهدی، بەڵكو داواكارییەكی لاستیكیی بوو لەلایەك بۆ رازیكردنی جەماوەری تورەی شەقام بەوەی مەرجەعەكان لەگەڵ ویستی خۆپیشاندەرەكانن، لەلایەكی دیكەش هۆشدارییەكە بۆ پیاچوونە لە شێوازی سستمی دەوڵەتداریی كەلەمەیاندا مەبەستیان خودی عەبدولمەهدی بوو كە پێویستە لەمەودوا بوێربێ لە دەستبردن بۆ دۆسیەی گەندەلكاران و دادگاییكردنیان كە بەرپرسان دەگرێتەوە تا دەگاتە چاكسازییكردن و بەرجەستەكردنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی كە هاووڵاتیی ئاسایی دەگرێتەوە، وتارەكەی ئەم هەینییەی مەرجەعی باڵا لەلایەك و بریارەكەی عەبدولمەهدی بۆ دەستلەكاركێشانەوە لەلایەكی دیكە، حەقیقەتگەلێكی شاراوە بەیاندەكات بەوەی دەستبردنی خۆپیشاندەرانی ئەو شارانە بۆ سوتاندنی قوسونڵگەریی ئێران لەنەجەف و پێتریش لە بەسرە و فەرامۆشكردنی چەندجارەی داواكاریی مەرجەعەباڵاكان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بۆ بەسلمییكردنی خۆپێشاندنەكان، نامەیەكە كە خۆی لە ئارەزوو ویستی خەڵكەكە پیشاندەدات بەوەی مەیلی هاووڵاتیان بەرەو ئەوە دەروات كە داوای حكومەتێكی گەل پەسەند بكەن نەك حكومەتێك وای لێبكرێ چاوەرێی رۆژی هەینی بكات بۆ ئەوەی باش و خراپی خۆی لەسەر وتاری ئاینیی بینابكات و پێی بوترێ حكومەتی مەرجەع پەسەند، بۆیە دەستپێشخەرییەكەی عادل عەبدولمەهدی لە دوای وتارە ئاینییەكەی ئەم هەینییە بۆ مەیلی دەستەلكاركێشانەوەكەی ، ئاراستەیەكە بۆ بەیانكردنی ویست و خواستی خۆی بۆ بەرێوەبرنی حكومەتێكە كە گەل پەسەند بێ و لە خزمەتی گەلیشدا بێ ،تۆپەكەشی خستۆتە گۆرەپانی پەرلەمان كە نوێنەری خەڵكن كە لەنێوان حكومەتی گەل پەسەند و مەرجەع پەسەند دا یەكێكیان پەسەند بكەن، لەولاشەوە لەنێو دێرەكانی كە بۆ پەرلەمانی ناردووە، ئەوەی خستۆتە ڕوو كە پێشتر لەسەر داواكاریی و تكاو تەكلیفی لەلایەنە سیاسییەكان ئەو پۆستەی وەرگرتوە و ئێستاش بێمنەتە لە رادەستكردنەوەی، لەكۆتایشدا و لەئەگەری پەسەندكردنی لەكارلابردنی عەبدولمەهدی كە ئەگەرێكی بەهێزە، ئەوەی زیان دەكات تەنیا و تەنیا جەماوەری خۆپیشاندەری شەقامەكانە، چونكە بواریاندا داواكارییەكانیان بەسیاسیی بكرێ و قازانجەكەشی چەند كەسانێك دەیخوات كە پێشتر لە حكومرانییدا بوون و ئەو وێرانكاریی و دارمانە ئابوورەییەی كە ئێستا هەیە، هی ئەوان بووە و بۆ دوای خۆیان بەجێهشتووە و  دەرئەنجامەكەشی ئەوەی ئێستای لێدروستبووە كە خەڵكی خۆپیشاندەر باجەكەی دەدات .

مەریوان عەلی محەمەد

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket