riklam

حسێن میسری دەچێتەوە كەركوك

ئەدەب وهونەر 11:55 AM - 2019-11-30
.

.

لەكەركوك فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بۆ هونەرمەند حسێن میسری بەڕێوە دەچێت و تێیدا هونەرمەندانی زیاتر لە 10 شار و وڵات بەشداریی تێدا دەكەن.

لەوبارەیەوە چیمەن ئیسماعیل هاوسەری هونەرمەندی كۆچكردوو ئەمڕۆ شەممە 30-11-2019، بە PUKmedia ی راگەیاند: بۆ یەكەمجارە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بۆ هونەرمەند حسێن میسری لەكەركوك بەڕێوەبچێت، كە ماوەی سێ رۆژە بەردەوامە و هونەرمەندانی تونس و ئوردن و بابل و بەغدا و كوردستانی رۆژهەڵات و شارەكانی سلێمانی و هەولێر و كەركوك و دەربەندیخان و زاخۆ  بە بەرهەمە هونەرییەكانیان بەشداری تێدا دەكەن.

راشیگەیاند: ساڵی 2017 بە پشتگیری خاتو هێرۆ برایم ئەحمەد هەموو ئامادەكارییەك بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام بۆ هونەرمەند حسێن میسری  لەكەركوك ئەنجامدرا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالەوە فێستیڤاڵەكە نەكرا.

چیمەن ئیسماعیل وتیشی: ئەمڕۆ كۆتا رۆژی فێستیڤاڵەكەیە و دوای تەواو بوونیشی خەڵات بەسەر بەشداربوواندا دابەشدەكرێت.

رۆژی پێنج شەممە بە ‌ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری ولاوان، لەشاری كەركوك  فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لەناو جۆش وخرۆشی ئامادەبوان و هونەرمەندو هونەردۆستان دەستی بەبەرنامە و كارەكانی خۆی كرد و ئەمڕۆش كۆتایی پێدێت.

هونەرمەند حسێن میسری ناوی تەواوی رەحیم محەمەد ئەمین-ە و  ساڵی 1957 لە گەڕەكی شوان لە شاری كەركوك لەدایكبووە، وەك ئەكتەر بەشداری چەندین شانۆیی كردووە و كاری دەرهێنانی ژمارەیەك شانۆ و درامای كورت و زنجیرە درامای كردووە و كۆتا كاریشی دەرهێنانی شانۆگەریی هارون بووە كە لەزۆربەی شار و شارۆچكەكاندا نمایشكراوە، رۆژی 31-5-2019، هونەرمەند حسێن میسری لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket