riklam

خواردنەوەی شیر پێویستە؟

هەمەرەنگ 10:33 AM - 2019-11-30
.

.

پسپۆڕێكی خۆراك رایدەگەیەنێت، شیر بەهای خۆراكی وەك جاران نەماوە و بە خێرایی رێژەی شەكر لەخوێندا بەرز دەەكاتەوە.

د. بینایی كامەران پسپۆڕی خۆراك رایدەگەیەنێت، پێكهاتەی شیر بە نزیكەیی بریتیە لە 78% ئاو، 5% لاكتۆز (شەكر) 3.4% چەوری، 3.3% پرۆتین، و تەنها 0.7% كانزای تێدایە،  واتە 1% كەمتر،  ئەمە لە كاتێكدا شیری مانگای سروشتی بێت و وشك نەكرابێتەوە و نەكرابێتە قوتو پاكەتەوە، بۆیە شیر بەهای خۆراكی وەك جاران نەماوە چونكە بەخێو كردنی ئاژەڵەكان وەك جاران تەندروست نییە، ئەمە راستییەكە و لە زۆربەی توێژینەوە نوێیەكان دەركەوتووە.

دەشڵێت،  چەوری ناو شیر بەسودە و یارمەتی هەرسی شیرەكە دەدات، شیری كەم چەوریش زیاتر شەكرەو ئازاری ریخۆڵە دەدات.

راشیدەگەیەنێت: شیر ناتوانێت ئێسكە نەرمەو ئازارو نەخۆشی ئێسك و جومگە باشتر بكات لە ئێستادا، لەگەل ئەوەی رێژەیەكی شەكری زۆری تێدایە (زۆر كەم كانزاو ڤیتامینی تیایە) ، وە بۆ قەڵەوی بەتایبەتی قەڵەوی ورگ و كەمەر خراپە قەڵەوی خۆشی هۆكارێكی ئازاری پشت و جومگەیە.

ئەو پسپۆڕەی خۆراك دەڵێت: خواردنەوەی شیر بۆ نەخۆشی شەكرە خراپە چونكە خێرا رێژەی شەكر لەخوێندا بەرز دەەكاتەوە و  بۆ كێشەی هەرس و كۆلۆن باش نییە بەهۆی بوونی شەكری لاكتۆز تێیدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: شیر لەدوای تەمەنی  دوو ساڵی تەمەن خواردنەوەی رۆژانەی پێویست و گرنگ نییە بۆ تەندروستی و لە هەندێ كەسدا زۆر خواردنەوەی رەنگە زیانی هەبێت بۆ تەندروستی بەتایبەتی كەسێك كەكێشی زۆر بێت.

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket