riklam

كه‌ركوك.. پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قام ده‌ستیپێكرد

ئەدەب وهونەر 11:34 AM - 2019-11-29
.

.

به‌ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری ولاوان ، له‌شاری كه‌ركوك پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ناو جۆش وخرۆشی ئاماده‌بوان و هونه‌رمه‌ندو هونه‌ردۆستان ده‌ستی به‌به‌رنامه‌و كاره‌كانی خۆی كرد.
 
وه‌زیری ڕۆشنبیری ولاوان به‌و بۆنه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوانی فێستیڤاڵ كرد .

سه‌ره‌تا سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی و وه‌زاره‌تی ئاڕاسته‌ی ئاماده‌كاران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری وهونه‌ری كه‌ركوك كرد، پاشان تیشكی خسته‌ سه‌ر سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ هه‌رله‌سه‌رده‌می كۆنی یۆنانییه‌كان تا ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای شانۆی كوردی  .

وه‌زیری ڕۆشنبیری ولاوان له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له‌گرنگی و ئامانجی شانۆ كرد چ له‌ڕابردوو تا ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا گه‌رچی كورد نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه‌ به‌ڕوونی شانۆ وڕه‌گه‌زه‌كانی دیارن، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان و شانۆكارانی كورد هه‌وڵ و كاری باشیان پێشكه‌ش كردووه‌و جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه‌.

وه‌زیری ڕۆشنبیری ولاوان له‌گه‌ڵ گرنگی ئه‌م جۆره‌ فێستیڤاڵانه‌ باسی گرنگێكی دیكه‌ی كرد كه‌ئه‌ویش ئه‌نجامدانی كاروچالاكی و فێستیڤاڵه‌كانه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌شاری كه‌ركوك، گه‌رچی كه‌ركوك ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان فه‌رمانی وه‌زاریمان ده‌ركردووه‌، بۆ پشتیوانی وهاوكاری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان له‌ڕووی ڕۆشنبیری وهونه‌ری و وه‌رزشییه‌وه‌ هه‌روه‌ها وتیشی گرنگی زیاتر ده‌ده‌ین به‌فه‌رهه‌نگ وكلتورو ڕۆشنبیری ناوچه‌كه‌.

له‌كۆتایدا حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك كرد كه‌هاوكارو پشتیوانی سه‌رخستنی به‌رنامه‌و كاره‌كانی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام بوون له‌شاری كه‌ركوك .


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

45.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket