riklam

چلەی ماتەمینی ژەنەراڵی پایز بەڕێوەدەچێت

ئەدەب وهونەر 02:09 PM - 2019-11-28
.

.

رۆژی شەممە لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری سلێمانی چلەی ماتەمینی بۆ شاعیری محەمەد عومەر عوسمان بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی مەراسیمەکەوە ساڵح بێچار سەرپەرشتیاری گشتی مەراسیمەکە بۆ PUKmedia وتی: رۆژی شەممە ٣٠-١١-٢٠١٩ بە چاودێری بەڕێز (پارێزگاری سلێمانی)؛ بنەماڵەی شاعیر (محەمەد عومەر عوسمان - ژەنەڕاڵی پاییز) بە هاوکاری (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی) و (کەناڵی کوردسات) و دەزگای ڕۆشنبیریی (جەمال عیرفان) مەراسیمی چلەی شاعیر بەڕێوەدەبەن.

وتیشی: لەو مەراسیمەدا بۆ یەکەمجار فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە شاعیر نمایش دەکرێت کە ساڵی ٢٠١٣ لە سوید بەرهەم هێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە چاپی چوارەمی دیوانی (لە غوربەتا) و نامیلکەی (ژەنەڕاڵی پاییز) دەکرێتە دیاری ئامادەبووان.

مەراسیمەکە ڕۆژی شەممە ٣٠/١١/٢٠١٩ - سەعات (٣) ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی مستەفا پاشا لە تەلاری هونەر - سلێمانی بەڕێوەدەچێت.


PUKmedia هاژە باست

78373037_3157627724252351_3311878315924520960_o.jpg

78475844_3152570511424739_8440268712744845312_o.jpg

75375530_3152570928091364_862628783943843840_o.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket