riklam

لەوڵاتە عەرەبیەكاندا ژنان قوربانی سەرەكی توندوتیژییەكانن

ژنان‌ 07:29 PM - 2019-11-25
.

.

بیست و پێنجی نۆڤەمبەر ساڵیادی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە لەدژی ژنان، ئەم یادە لەكاتێكدا دەكرێتەوە لەجیهاندا لە سێ‌ ژن یەكێكیان رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، رێكخراوی تەندروستی جیهان ئەم توندوتیژییانە بەپێشێلكاری لەدژیمافی مرۆڤ لەقەڵەم دەدات.

نەتەوە یەكگرتووەكان بەكارهێنانی توندوتیژی لەدژی ژنان بەم شێوەیە پێناسە دەكات: هەرچ كارێكی توندوتیژی بكرێتە سەر كەسەكان و كاردانەوەی  هەڵچوون و تووڕەبوونی ژنان بەدوای خۆیدا بهێنێت، لەڕووی جەستەیی یان سێكسی  یان دەروونی  ببێتەمایەی ئازار و ستەم لەسەر ژنان، رێكخراوەكە توندوتیژی دژی ژنان بەهەڕەشەش دەزانێت لەسەر  ئازادییەكانی ژنان.

توندوتیژییەكان هۆكاری سەرەكی مردنن

بەپێی راپرسییەك كە (بارومیتەری عەرەبی) ئەنجامی داوە، 1/3 خێزانەكان لەوڵاتانی عەرەبی توندوتیژیان تێدا هەیە، ئەندامێكی خێزانەكە توندوتیژی بەكاردەهێنێت لەدژی  ئەندامەكانی تری خێزانەكەی، جگەلەو توندوتیژییانەی دەرهەق بە منداڵ دەكرێت.

بەپێی داتاكانی راپرسییەكە، لە 25% ی ئەو خێزانانەی لەڕاپرسیەكەدا بەشدارن، توندتیژیان تێدایە، بەڵام رێژەكە لە وڵاتانی لوبنان وتونس و ئەردەن و لیبیا كەمترە.

توندوتیژی خێزانی

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: توندوتیژییەكان دژی ژنان  مەترسی گەورەی تەندروستین بۆ ژنان و كچان.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت: ململانێی و ناكۆكیەكان هۆكاری سەرەكی دروست بوونی توندوتیژییەكانن، ئاماژەش بە مەترسی دۆخەكەش دەدات كە توندوتژییەكان دەیهێننە ئاراوە.

لە زۆربەی وڵاتە عەرەبیەكاندا نیوەی ئەو خێزانانەی توندوتیژی تێیاندا هەیە، ژنان قوربانی یەكەمن.

بۆ نموونە وڵاتێكی وەك لوبنان لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی توندوتیژی بەراورد بەوڵاتانی تری عەرەبی ناگاتە 6% بەڵام لە 82% ی خێزانەكان كە توندوتیژی تێیاندا بڵاوە، زۆربەی قوربانییەكان ژنان.

لەوڵاتەكانی ئەردەن و عیراق و تونس وفەلەستین لە نیوەی ئەو  خێزانانەی توندوتیژی تیایاندا هەیە ژنان قوربانی یەكەمن.

Data.png

پەناگایەك بۆ ژنانی قوربانی

زۆربەی ئەو ژنانەی قوربانی توندوتیژییەكانن خێزانەكانیان پەناگەی سەرەكییانن، داوای هاوكاری ویارمەتی لەخێزانەكنیان دەكەن تا بیانپارێزن، رێژەی پەنابردن بۆ نەخۆشخانەكان و بنكەكانی پۆلیس  رێكخراوە ناحكومی وناوخۆییەكان زۆر كەمە.

داتاكان ئەوە دەردەخەن ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر بەكارهێنراوە، پێیان باشتر بوە پەنا بەرنە بەر ژنێكی نزیكی خۆی.

لوبنان تاكە وڵاتێكە كە رێژەی 49% ئەوژنانەی روبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە پەنایان بردۆتە بەر بنكەكانی پۆلیس تا هاوكارییان بكەن، 34% پێیان باشتربوە پەنا بۆ خزم ونزیكەكانی خۆیان بەرن.

لەوڵاتانی جەزائیرو تونس وعیراق وئەردەن 40% ژنانی توندوتیژی بەرامبەر كراو پەنایان بۆ كەسوكاریان بردوە ، 12% یان روویان كردۆتە بنكەكانی پۆلیس.

ئەنجامەكانی راپرسیەكە ئەوە دەردەخەن سەرەڕای متمانەی هاوڵاتیان بە دامودەزگای پۆلیس لەوڵاتە عەرەبیەكان، بەڵام ئەوژنانەی روبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، لەپێناو پاراستن و یارمەتی دانیان پەنایان بردۆتە بەر كەسوكاریان،لەگەڵ ئەوەشدا نیوەی ئەو خێزانانە كە لە راپرسیەكەدا بەشداربوون، متمانەیان بە دامودەزگاكانی پۆلیسی وڵاتەكانیان هەبووە.

بەشێوەیەكی گشتی هاوڵاتیان لایەنگری مافەكانی  ژنانن، نیوەی زیاتری هاوڵاتیان تێڕوانینیان ئەرێنیە بەرامبەر تواناكانی ژنان لەوەرگرتنی پۆستە باڵاكانی وەك سەرۆكایەتی، سەرۆكایەتی وەزیران، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی دانیشتوانی وڵاتەكانیان موسوڵمانن، لەگەڵ ئەوەشدان خوێندنی باڵا و تەواوكردنی زانكۆ بەمافی ژنان و پیاوان دەزانن، لەگەڵ یەكسان بوونی مافەكانی ژنانن، تەنانەت مافی یەكسان بوون لەبڕیاری جیابوونەوە.

هەرچەندە پاڵپشتیەك هەیە بۆ یەكسانی،بەڵام زۆربەی ئەوانەی بەشداری راپرسیەكەیان كردوە، پێیان باشترەپیاوان پۆستە باڵا سیاسیەكان وەربگرن، نیوەشیان لایان باشترە كە پیاو لەماڵدا یەكلاكەرەوەی بڕیارەكان بن،نیوەی كەمتریش وای دەبینن كە یەكسانی هەبێت لەدابەش كردنی میراتدا.

جیهانی 16 رۆژەی پرتەقاڵی

نەتەوە یەكگرتوەكان رۆژی بیست وپێنجی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێكی دیاری كردوە وەك رۆژی روبەرووبوونەوەی توندوتیژی لەدژی ژنان لە جیهاندا، یادەكەش بەڕەنگی پرتەقاڵی رازاندۆتەوە، ئامانج وئاواتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بریتیە لە: (لەپێناو داهاتوویەكی پرشنگدار و جیهانێكی بێ‌ توندوتیژی لەدژی كچان وژنان).

نەتەوە یەكگرتووەكان هەموو ساڵێك چالاكیەكانی خۆی لەم بۆنەیەدا ئەنجام دەدات كە تاوەكو 10ی كانونی یەكەم بەردەوام دەبێت، رۆژی  10ی كانونی یەكەمیش یادی رۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤە.

نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئازاری 2013 دا بڕیاری مێژوویی راگەیاندنی بانگەوازی پاراستنی ژنانی لەدژی توندوتیژی و گێچەڵ و دەستدرێژی دا.

هەرچەندە وڵاتەكانی ئێران، میسر، سعودیە، قەتەر، نیجیریا، سودان، هیندۆراس،فاتیكان  لەگەڵ بڕیاری راگەیاندنەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان نەبوون، بەڵام نەشبوونە رێگر لەدەركردنی بڕیارەكە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەپیادەكردنی توندوتیژی لەدژی ژنان دەدات، وای دەبینێت كە لەڕووی ئابووری وكۆمەڵایەتی زۆر لەسەر كۆمەڵگە دەشكێتەوە، و ئاسەواری خراپ لەسەر كۆمەڵگەش بەجێ‌ دەهێڵێت. سەرەڕای ئەوەش ژنان تووشی دابڕان دەكات، لەتوانای ژنان بۆ كاركردن و كرێی كاریان كەم دەكاتەوە، هەروەها رێژەی بەشداری كردنیان لە كارو چالاكیەكاندا نزم دەبێتەوە ،ناشتوانن وەك پێویست گرنگی بەخۆیان ومنداڵ وخێزانەكانیان بدەن.

داتاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەریدەخەن لە 1/3 ی ژنان لەڕووی جەستەیی و سێكسیەوە لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

PUKmedia ئاژانسەکان

و/ عومەر رەشید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket