riklam

رانیه‌.. رێژه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كه‌میكردووه‌

ژنان‌ 07:17 PM - 2019-11-25
.

.

له‌سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین رووداوه‌كانی كوشتن و خۆسوتاندنی ژنان كه‌می كردووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا رێژه‌ی سكاڵا زیادیكردووه‌.

رێبوار ئه‌سعه‌د وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌راپه‌رین له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌په‌یامنێری PUKmedia ش ئاماده‌یبوو رایگه‌یاند: له‌شانزه‌ رۆژی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین چه‌ندین چالاكی جیاجیا ئه‌نجامده‌درێن و به‌گشتیش چالاكییه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری زیاتره‌ تاوه‌كو رێژه‌ی توندوتیژی خێزانی كه‌بكرێته‌وه‌.

له‌باره‌ی رێژه‌ی كوشتن و خۆسوتاندنیش كه‌ له‌ساڵانی رابردوودا چه‌ندین حاڵه‌ت تۆماركرابوو وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان رایگه‌یاند: رێژه‌ی سكاڵا زیادی كردووه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا رێژه‌ی كوشتن و خۆشكوشتن به‌هۆكاری جیاجیا كه‌میكردووه‌و ئه‌مه‌شی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكرد.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket