riklam

دەربەندیخان.. کۆمەڵێک گەنج شارەکە رەنگ ڕێژ دەکەن

هەمەرەنگ 05:14 PM - 2019-11-25
.

.

کۆمەڵێک کچ و کوڕی شاری دەربەندیخان دیوارێکی شارەکە رەنگ رێژ دەکەن.

باخان عەزیز یەکێک لە وێنەکێشەکان بە PUKmedia ڕاگەیاند:- ئیمە وەک چەند گەنجیکی کچ و کوڕی شارەکە ئامادەبووین بە خۆبەخش ئەم کارە ئەکەین ئامانجمان خزمەتکردن و جوانکردنی شارەکەمانە و کۆمەلیک پەیامی ژینگەیی و پەروەردەییە لە ڕیگەی وێنەکانەوە دەگەینن.

وتیشی: ئەم جێگەیەی ئێمە وێنەكانی تێدا دەكێشین، دیواری ڕاگری بەردەم تونێلی دەربەندیخانە دەكەوێتە دەروازەی شارەوە،  شوێنەكە جیاوازە لەگەڵ شوێنێكی دیكە وەك باخچەیەكی ساوایان یان قوتابخانەیەك، ئەو وێنانەی تێیدا دەكێشین ئاراستەی هەموو كۆمەڵگایە، دەبێت وێنەكان پەیامێكی مرۆڤایەتی تێدا بێت.

 كۆمەڵێك لەوێنەكان هەڵگری سیمای میژووی شاری دەربەندیخانە، لەم ڕێگەیەوە دەمانەوێت خزمەتێك بەشارەكەمان بكەین، ئەو كەسانەشی لێرەوە تێپەڕ دەبن دەست خۆشیمان لێدەكەن، تائێستا ڕوبەڕوی هیچ كێشەو گرفتێك نەبوینەتەوە لەكارەكەدا.

باسی لەوەشكرد، وێنەكان كاریگەری دەرونی و فیكری دەخاتە سەر ئەو كەسانەی لێرەوە تێپەڕ دەبن، هەوڵیشمانداوە لەهەڵبژاردنی وێنەكاندا پەیامێكی فكریو مرۆڤانە بگەیەنین بەهەمووان، هەروەها پەیامی وشیاركردنەوەی كۆمەڵگای تێدایە، بەشێكشیان گوزاریشت لەمێژوو تایبەتمەندییەكانی شاری دەربەندیخان دەكات. گەنج تاکە ئومیدی پیرو منالە کانیشە بە و هیوایەی توانیبیتمان خزمەتیکی بچوک بە شارەکەمان خەلکەکەمان گە یاندبێت.

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان/شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket