riklam

لە رۆژئاوای كوردستان 120 ژن شەهید بوون

ژنان‌ 05:50 PM - 2019-11-24
.

.

ناوەندێكی تۆماركردنی بەڵگەنامەكان لە رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت توركیا زیاتر لە 100 ژنی شەهید كردوەو چەندینی تریشی دەستگیركردوە.

ناوەندی تۆماركردن و بەدۆكیۆمێنتكردنی پێشێلكارییەكان لەباكوری سوریا لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia، ئاماژەی بەشەهیدبوونی ئەو كەسانە كردوە كە لەكانی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین تۆماریانكردوە، لەوبارەیەوە رایگەیاند: لەكاتی دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر عەفرین و ناوچەكانی تری رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا 120 ژن شەهدی بوون و 420ی تریش بریندار بوون.

راگەیەنراوەكە بەبۆنەی رۆژی جیهانی توندوتیژی دژ بەژنانە كە هەموو ساڵێك لە 25ی تشرینی دووەمدا یادی دەكرێتەوە، دەشڵێت: لەلایەن هێزەكانی توركیاوە لەسەر سنور 56 ژن كە بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەكانەوە ویستویانە بگەنە ئەو وڵاتە شەهید كراون، هەروەها 83ی مێردمنداڵی خوار تەمەن 14 ساڵانیشیان شەهید كردوە.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە:هێ.ەكانی توركیاو گروپە هاوپەیمانەكانی لە مانگی ئاداری 2018ەوە 270 ژنیان دەستگیركردوەو تائێستا چارەنوسی نیوەیان نادیارە، تەنها لەماوەی ئەم مانگەشدا 12 ژنیان دەستگیركردوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket