riklam

جوان قسەکردن

بابەتی گۆڕاو 01:11 PM - 2019-11-23
.

.

جوان قسەکردن
*قەت باوەڕ ناکەم بە منداڵییش کەس ڕووی ھاتبێ پێی بڵێ خلە،مەبەستم نالی یە
*سڵاو لەو بەنزینەی کە لێرە فیت پەمپ ئەوەستێنێ و لە ئێرانیش خەریکە حکومەت ئەڕوخێنێ
*گەورەترین خۆشیمان ھاتووەتە سەر ئەوەی کە چووینە ھۆڵی تەوار بمانخەنە ریزی پێشەوە
*سیحەتم لە دەوروبەری ئەو مەسئولە ئەچێ کە خۆی ئینسانی باشە ،بەڵام دەوروبەرەکەی گوون
*ڕێگەی سەرکەوتن لە ژیاندا ئەوەیە خۆت ببی بە پارتی،ئامۆزاکەت بنێریتە ناو یەکێتی یەوە و خەسووشت فۆڕمی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ پڕ بکەیتەوە
*پێویستە جوان قسەکردن لە ئیسلامییەکانەوە فێر ببین،مەسەلەن بە تاڵانی بڵێێن ئەنفال
*متمانەکردن بەوکەسە زۆر زەحمەتە ناوی خۆی لە «جاسم» ەوە گۆڕییبێ بۆ نامۆ.
*جەماعەت زۆر ساویلکەن،وا ئەزانن ئەتوانن بە دواخستنی مەعاش گۆرانیی گەعدەمان لەبەرچاو بخەن
*لەخۆم تێ ناگەم،ئەڵێی ئەو نامەی دکتۆرایەم کە دکتۆر ھین بۆ ژنی پەڕلەمانتارەکەی بەغای نووسیوە
*بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە وەزعی کارەبا،برادەران بڕیاریان داوە دوو حەفتە بچن بۆ ئۆکرانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket