نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان،ریكلام بۆ ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ن
بیروڕا 09:58 AM - 2019-11-23.
له‌ماوه‌ی پێشوودا خزمێكمان نه‌خۆشكه‌وت به‌په‌له گه‌یاندمانه یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی، له‌ڕاستیدا كاتێك كه‌سێك یه‌كێكی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ته‌واوی خێزانه‌كه ده‌كه‌وێته ناڕه‌حه‌تی و بێزارییه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار:
یه‌كه‌م: له‌ڕووی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌وه، ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه كه گیانی كه‌سێكی ئازیزت له ده‌ستبچێت، چونكه به‌داخه‌وه ئێمه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سیستمێكی زۆر باشمـان نییه.
دووه‌م: ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه ده‌بێت یه‌كسه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و نه‌خۆشه دابنێیت، چونكه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له‌م وڵاته‌دا زۆر گرانه.
ئێمه هه‌ر كه گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه‌كه پاش كه‌مێك یه‌كسه‌ر كارمه‌نده‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به منداڵه‌كانی نه‌خۆشه‌كه‌یان وتبوو، باشتره بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له‌وێ چاره‌سه‌ری باشتری لێیه، لێره ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌ره نییه. له‌و حاڵه‌ته‌دا مرۆڤ نازانێت چی بكات؟!، چونكه ده‌ترسیت نه‌خۆشه‌كه‌ی نه‌بات، ره‌وشی خراپتر ببێت و گیان له‌ده‌ست بدات، ئه‌گه‌ر بچێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلیش، گیرفانت نه‌خۆش ده‌كه‌وێت.
به‌هه‌رحاڵ به‌ناچاری و به‌په‌له نه‌خۆشه‌كه برایه یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان. راسته له رووی خزمه‌ت و چاره‌سه‌ره‌وه باشتر بوو، به‌ڵام ته‌نها بۆ دوو شه‌و مانه‌وه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن دیناری تێچوو.
دیاره پێشتریش نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، چونكه له‌گه‌ڵ رێزدا بۆ پزیشكه دڵسۆزه‌كان، به‌ڵام به‌شێك له پزیشكان نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانیان بۆ ناساندنی خۆیان به‌كارده‌هێنا و له‌وێوه نه‌خۆشه‌كانیان وه‌ك مشته‌ری بۆ عهیادهكانیان ره‌وانه ده‌كرد، ئێستاش ره‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر چووه، چونكه هه‌ندێك له پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه خاوه‌نی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلین یان له‌و نه‌خۆشخانه ئههلییلیانه پشكیان هه‌یه یان له‌وێ به گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن، نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ ریكلامكردن بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییانه.
دیاره ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تره كه رووبه‌روی سیستمی ته‌ندروستی ئه‌م وڵاته ده‌بێته‌وه، چونكه ناكرێت نه‌خۆشخانه و داموده‌زگا حكومییه‌كان، بكرێنه شوێنێك بۆ ده‌ستكه‌وتنی مشته‌ری «نه‌خۆش» و ریكلامكردن بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان.
به‌داخه‌وه ئێستا هه‌وڵێكی ترسناك هه‌یه بۆ فرۆشتنی ته‌واوی كه‌رته گشتیی و حكومییه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت، له‌مه‌شدا ئه‌وانه‌ی پشتگیریی ئه‌م هه‌وڵانه ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك بیانووی حازربه‌ده‌ستیان پێیه له‌وانه: «به‌م شێوه‌یه داهات بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه» یان «كه‌رتی حكومی بۆته ته‌مبه‌ڵخانه و كه‌س كار ناكات»، كه‌رتی تایبه‌ت باشتر و كه‌متری تێده‌چێت» و… كۆمه‌ڵێك بیانووی دیكه. هه‌ركه‌سێكیش دژی ئه‌م هه‌وڵ و سیاسه‌ته بووه‌ستێته‌وه پێی ده‌ڵێن «كۆمۆنیسته» و دژی پێشكه‌وتنی كه‌رتی تایبه‌ته.
پێش هه‌موو شتێك، كه‌رتی گشتی به نه‌خۆشخانه‌كان و داموده‌زگاكانی تره‌وه، به پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دروستكراون، هاوكات ده‌بێت بۆ خزمه‌تی ئه‌وان بێت، ناكرێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، بكرێنه نێچێرێكی باش بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی.
به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته سیسته‌می ته‌ندروستی باشتر بكرێت، چونكه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ئێستا له‌م سیستمه ناڕازیین و به بڕوای منیش هێنده كۆسپێكی گه‌وره نییه، بۆ نموونه بۆچی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ئاماده‌ن بچن ئامێری مۆدێرن بكڕن یان پزیشكی بیانی بهێنن، بۆچی نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ئه‌مه ناكه‌ن؟
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، پێموایه هه‌ر پزیشكێك كه عیاده یان نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌یه، نابێت له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كاندا كاربكات، چونكه لێره‌وه ریكلام بۆ خۆی ده‌كات، له زۆر وڵاتی جیهانیشدا به‌مشێوه‌یه و رێگه نادرێت پزیشكێك ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌بێت، له نه‌خۆشخانه‌ی حكومیدا كاربكات.
هه‌روه‌ها زۆر گرنگه كه ئێمه سیستمی « دڵنیایی ته‌ندروستی «تڕمین ێحی» دابمه‌زرێنین، ئه‌مه‌ش زۆر كارێكی قورس و گران نییه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت له‌گه‌ڵ كۆمپانییایه‌كی ئه‌وروپاییدا رێكبهوێت، ئه‌م سیستمه‌ی به ئاسانی بۆ دابمه‌زرێنێت. له‌و باوه‌ڕه‌شدام خه‌ڵكی له‌م سیستمه رازی ده‌بن، چونكه سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن تێیدا.
هیودارام و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌م، كه رێوشوێنی پێویست دژی ئه‌م دیارده ترسناكه بگرێته‌به‌رو نه‌هڵێت چیتر به‌ئاشكرا له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانه‌وه، ریكلام بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان بكرێت. هاوكات پێویستیشه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بدرێت پزیشك و كارمه‌ندی باش و ئامێری ته‌ندروستیی مۆدێرن، بۆ نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان دابین بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه خه‌ڵكی پێویستی به‌وه نه‌بێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.
ئه‌رده‌لان عه‌بدوڵڵا
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24