riklam

وه‌فدێكی هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا

ئابوری 09:22 AM - 2019-11-23
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23-11-2019 وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عیراق كۆببنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی پێشتر به‌  PUKmedia ی راگه‌یاندبوو، پرسی نه‌وت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گرنگترین گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بن.

وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت له‌ ئاواتی شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌یه‌وێت به‌ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێنێت، كه‌ بڕیاره‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket