riklam

كاندیدی راوێژكاری ئەڵمانیا ململانێی حزبەكەی مێركل قوڵدەكاتەوە

جیهان 09:01 PM - 2019-11-22
.

.

ئەمڕۆ 22 تشرینی دووەمی 2019 پارتی یەكێتی دیموكرات مەسیحی كە بەحزبەكەی ئەنگێلا مێركل ناسراوە كۆنگرەی گشتی ساڵانەی خۆی لەشاری لایبزیك دەستپێكردو بڕیاریشە كۆنگرە تا یەكشەممەی داهاتوو بخایەنێت.

كۆنگرەی ئەمساڵ لەكاتێكدایە كە ململانێكانی ناو ئەم حزبە قوڵبۆتەوەو كێشەی گەورەش لەسەر دیاریكردنی كاندیدێكە بۆ پۆستی راوێژكاری ئەڵمانیا لەدوای ئەنگێلا مێركل و بڕیاریشە كۆنگرە لەسەر ئەو پۆستە كۆتایی بەو ململانێییە بێنێت.

ئەگەرچی ئەوەی مێركل هیوای لەسەر هەڵچنی بوو ئەنگریت كرامب-كارنباوری جێگرەوەی بوو لەسەرۆكایەتی ئەو حزبە تا لەهەڵبژاردنەكانی 2021 دا پۆستی راوێژكاری ئەڵمانیا بەدەستبێنێت، بەڵام بەهۆی شكستە یەك لەدوای یەكەكانی ئەمدواییەی ئەو حزبەوە كە هاوكات بوو لەگەڵ سەرۆكایەتیكردنی حزبدا ئەنگرێت كرامب-كارنباور لەسەر ئاستی جەماوەری پاشەكشەیكردو لەدوایین راپرسیشدا بەرپرسیارێتی پاشەكشەی حزبەكەی لەچەند هەرێمێكدا كەوتە سەرشان و لەبەرامبەریشدا فریدریش میرتسی ركابەری لەباڵی میوانڕەوی حزبەكە پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

لەم بارەیەوە كرامب  كارنباوری سەرۆكی حزب و لەهەمانكاتا وەزیری بەرگری دانی بەو هەڵانەدا نا كە لەماوەی سەرۆكایەتی ئەو حزبەدا كردویەتی و بڕیاریش بوو كۆنگرەی ئەم حزبە ك ەهەزار ئەندام بەشداری تیاكردووە بەو ئاڕاستەیەدا بەرێت كە تێیدا قسە لەسەر پرسە سیاسییە سەرەكی و هەستیارەكان بكرێ، بەڵام پاشەكشەی كەسایەتی كرامب لەو حزبەدا وایكرد روبەڕووی كێشەی گەورە ببێتەوە لەبەرامبەر هەوڵەكانیدا بۆ وەگرتنی پۆستی راوێژكاری ئەڵمانیا تا لەدوای ئەنگێلا مێركل سەركردایەتی وڵاتێك بكات كەخاوەنی بەهێزترین ئابوری ئەوروپایە.

لەكۆنگرەی ئەمجارەی یەكێتی دیموكرات مەسیحیەكانی ئەڵمانیادا جگە لەو كێشانەی سەرەوە لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو حزبەوە بانگەوازی دانوساندن و گفتوگۆدەكەن لەگەڵ پارتی میللی گەرای (ئەلتەرناتیف لەپێناوی ئەڵمانیادا) كە حزبێكی راستڕەوەو لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی رابردوی ئەڵمانیادا توانیان بۆ یەكەمینجار لەدوای دووەمین جەنگی جیهانی بگەنە پەرلەمان و ببنە خاوەنی 92 كورسی، ئەو ئەندامانە پێیانوایە گەشەكردنی ئەم حزبە لەسەر حسابی هەڵەكانی یەكێتی دیموكرات مەسیحی بووە.

 ئەمە جگە لەپێشبینیەكانی گۆڕانكاری لەئابوری ئەڵمانیادا لەبەر رۆشنایی ئاڵۆزیەكانی ناو هاوپەیمانی حزبەكەی مێركل و سۆسیال دیموكراتەكان لەكابینەی حكومیدا.

لە كۆنگرەی یەكێتی دیموكرات مەسیحیەكاندا باس لەمەترسی ئەگەری پاشەكشە  سۆسیال دیموكراتەكان دەكرێ لەهاوپەیمانی حوكمدا كە بڕیارە لەكۆنگرە ئەو حزبەدا لەكانونی یەكەمی داهاتووی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێ و بڕیاری لێوەبدرێ  كە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵوەشاندنەوەی كابینەی حكومەتی هاوپەیمانی.

وەك دەزانین لەناو ئەم حزبەدا بووە بەباو ئەوەی دەبێتە سەرۆكی حزب لەهەمانكاتدا كاندیدیش دەبێ بۆ راوێژكاری ئەڵمانیا وەك هەمیشە وابووە.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا

س/ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket