riklam

سلێمانی..بەستنی پێوەری زیرەك لەگەڕەكێكی دیكە دەستپێدەكات

کوردستان 08:49 PM - 2019-11-22
.

.

بەسیتنی پێوەری زیرەك لەگەڕەكێكی تری سلێمانی دەستپێدەكات و كارەبای سلێمانی داوا لەدانیشتوانی گەڕەكی قولەڕەیسی دەكات هاوكاری تیمەكانیان بكەن.

لیژنەی بەستنی پێوەری زیرەك بەڕێوەبەڕایەتی كارەبای سلێمانی لەئاگادارییەكدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia ئاماژەی بەوەداوە كە ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی قولەرەیسی دەكەنەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەرەكانی (366) سبەینێ شەممە‌ 23ی تشرینی دووەمی 2019، پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت.

رونیشیكردوەتەوە: لەسەعات 8ی بەیانی بۆ 4 ئێوارە كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەباو هاووڵاتیان خۆیان.

كارەبای سلێمانی داواكاریشە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.

لەماوەی رابردودا كارەبای سلێمانی لەگەڕەكی بەكرەجۆ وەك یەكەم شوێنی سلێمانی دەستی بە بەستنی پێوەری زیرەك كرد.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket