riklam

سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەئەمیری قەتەرەوە پێگەیشت

عیراق 08:40 PM - 2019-11-22
.

.

ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەمیری قەتەر  شێخ تەمیم حەمەد پێگەیشت.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا، ئەمیری قەتەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عیراق دووپاتكردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە هەنوكەیەكان و بەدیهێنانی چاكسازی و سەقامگیری، هەروەها جەختیشی لە گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان عیراق و قەتەر كردەوە.

لەلای خۆیەوە سەرۆك بەرهەم، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ شێخ تەمیم دەربڕی، بۆ پشتیوانیكردنی وڵاتەكەی بۆ عیراق، هاوكات دووپاتی لەپێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكان و هاریكاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە، بەجۆرێك كە خزمەت بە هەردوو گەلی دۆست و سەرجەم گەلانی ناوچەكە بكات.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket