riklam

هاوپەیمانی سائیرون پڕۆژە یاسای هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

عیراق 04:48 PM - 2019-11-22
.

.

هاوپەیمانی سائیرون پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەكان ڕەتدەكاتەوە و پێی وایە پڕۆژەكە دەبێتە مایەی بەهێزكردنی ئیرادەی حزبە سیاسییەكان و مانەوەیان لە دەسەڵات.

سەلام شەمەری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە بەدیهێنانی داخوازییە ڕەواكانی خۆپیشاندەران دەكاتەوە نەك داڕشتنی پڕۆژە یاسای بەشبەشێنە و خۆدزینەوە لە داواكاری و قوربانیدانی خۆپیشاندەران بۆ چاكسازی گشتگیر.

وتیشی: حكومەت هەوڵدەدات گرەو لەسەر كات بكات بۆ كۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەكان، جگە لەوەش ڕێوشوێنی تری گرتووەتەبەر كە بووەتە هۆی كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران و ڕای گشتیش ئاگادار نیە كێ لە پشت ڕفاندنی چالاكوانانەوەیە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەكان كە لەلایەن حكومەتەوە ئامادەكراوە و نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئیرادەی لایەنە سیاسییەكان و مانەوەیان لە دەسەڵات دەستبەردەكات، ئەوەش پێچەوانەی ئامۆژگارییەكانی مەرجەعیەتی باڵایە.

PUKmedia  كوردسات نیوز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket