riklam

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لێپرسینەوە لە دوو وەزیر دەكات

عیراق 02:24 PM - 2019-11-22
.

.

بڕیارە لەدانیشتنی ئەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەمەبەستی لێپرسینەوە لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی كارەكانیان، بانگهێشتی هەردوو وەزیری سناعە و كشتوكاڵ بكات.

لەوبارەیەوە ئەڵماس فازیل سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: یەكێك لەوبابەتانەی خوێندنەوەی بۆكراوەو تەواو بووە، قانونی مەحكەمەی ئیتیحادییە بەڵام هەندێك كێشەی سیاسی لەسەرە بۆیە یەكلا نەبووەتەوە.

وتیشی: لەئێستاشدا یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان پێشنیاركراوە و لەلایەن عیراقیشەوە تەئكیدی كراوەتە سەر و گەیشتووەتە لیژنەی قانونی لە ئێستادا كاری لەسەر دەكرێت.

ئەڵماس فازیل ئاماژەی بەوەشكرد، لەدانیشتنی ئەم هەفتەیەشدا لێپرسینەوە لە وەزیری سناعە و كشتوكاڵ دەكرێت و دواتریش وەزیرەكانی تر، كە پەیوەستە بە لێپرسینەوە لەكارەكانیان.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket