riklam

عادل عەبدولمەهدی: داواكاری خۆپیشاندەران رەوایە

عیراق 09:42 PM - 2019-11-21
.

.

ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرۆك عەشیرەكانی پارێزگاكانی باشوورو ناوەڕاستی عیراق كۆبووەوە و دواتر، رایگەیاند: داواكارییەكانی خۆپیشاندەران رەوایەو مایەی جێبەجێكردنە، خۆپیشاندانەكان ئەو راستیەیان  دەرخست كە كەموكوڕی لەناو سیستمی سیاسی عیراقداهەیە.

عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسك بووكدا بڵاویكردوەتەوە: كار لەسەر ریفۆرمی ووڵات دەكەین، هەموو ئەو داواكارییانە جێبەجێ‌ دەكەین كە دەبنە هۆی گەشەسەندن و بووژاندنەوەی هەمەلایەنەی ووڵات.

راشیگەیاندووە: لەهەموو سەردەمەكاندا عەشیرەتەكان لەڕیزی پێشەوە بوون، لەشەڕی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا رۆڵی بەرچاویان بینیوە.

وتیشی: حكومەت لەساڵی یەكەمیدا توانی چەندەها ئاستەنگ و پرسی هەستیارو گرنگ تێپەڕێنێت، سووریش دەبین لەسەر خزمەتكردنی ووڵات و گەلەكەمان، بەرەنگاری هەژاری دەبینەوە و دژی گەندەڵی دەوەستینەوە، بەردەوامیش دەبین لەسەر ریفۆرم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەپێناو دابینكردنی هەلی زیاتری كار و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت، هەوڵ دەدەین هەلومەرج و ژینگەی لەبار بۆ وەبەرهێنان  بڕەخسێنین، هانی كۆمپانیاكان ئەدەین بۆ وەبەرهێنان. 

عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاند:: گرنگی بەلایەنی كشتوكاڵیش دەدەین و بەهەموو شێوەیەك هانی جوتیاران دەدەین لەسەر كشتوكاڵ كردن.

PUKmedia  و/ عومەر رەشید  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket